ئادار 13, 2018 18:44 Asia/Tehran
  • ترامپ تەیلرسونی وەلا نا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا، تەیلرسونی لەپلەی وەزاڕەتی دەرەوە وەلا نا.ناوبراوهەروەها ژنێکی بۆپلەی سەرۆکی سی ئای ئەی هەڵبژارد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، بەگیڕانەو لە سکای نێوز ، دونالد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمڕۆ سێ شەممە ڕیکس تەیلرسۆنی لەپلەی وەزارەتی دەرەوە وەڵانا.

ناوبراو مایک پامپئو ، سەرۆکی سی ئای ئەی بە جێگای تیلرسۆن بۆ ئەم پلەیە هەڵبژارد. ناوبراو هەوروەها " جینا هایسل"ی وەکوو سەرۆکی سی ئای ئەی دیاری کرد. ئەو یەکەمین ژنێکە کە بۆ ئەم پلەیە دیاری دەکرێت.