ئادار 14, 2018 08:59 Asia/Tehran
  • کۆریای باشوور خوازیاریی یارمەتی مۆسکۆ بوو لەپێناو دامەزراندنی پێوەندی لەگەڵ کاربەدەستانی کۆریای باکوور.

ڕاویژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆریای باشوور دوێنێ سێ شەم لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەل"سرگئی لاڤرۆف"ی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە مۆسکۆ، خوازیاری پالپشتی ڕووسیا بوو لە سئول بەمەبەستی دامەزراندنی پێوەندی لەگەڵ کاربەدەستانی کۆریای باکوور.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران، " چونگ ئیوی-یونگ" ، دامەزراندنی پێوەندی لەگەڵ کاربەدەستانی کۆریای باکووری لە مێژینەی ئەم نیمچە دوورگەیە دا وەک خالی وەرچەرخان زانی و لە ڕوسیا داوایکرد  لە پرۆسەی  دیدارەکانی پلان بۆ داڕێژراو  نێوان ڕێبەرانی دوو کۆریا و هەروەها کاربەدەستانی ئەمریکایی لەگەڵ کۆریای باکووری ، سئول تەنیا نەهێلێتەوە ." چونگ ئیوی-یونگ" هەروەها بە نوێنەرایەتی لە "مون جائە ئین" سەرۆک کۆماری  کۆریای باشووری ڕێزیگرت لە ڕۆڵ و هەوڵەکانی "ویلادیمیر پوتین"سەرۆکی ڕوسیا لەمەر نەهێشتنەوەی ئالۆزی و قەیران لە نیمچە دوورگەی کۆریا دا .

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆریا باشووری  بەمەبەستی دیداری دوو ڕۆژە لە
ڕوسیا  رۆژی دووشەممە گەییشتە مۆسکۆ .

 نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتی کۆریای باشووری (٧ مارچ) ڕایگەیاند: سەرانی  دوو کۆریا لە کۆتایی ئاپریل لە کۆبوونەوەیەکی میژوویی لە ناوچەی ناسەربازی نێوان دوو وڵات ناسراو بە "پانموونجووم"  پێکەوە دیدار دەکەن.

 دوای بەشداریی ژمارێک لە وەرزشڤانانی کۆریای باکووری  لە  یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانی لە کۆیای باشووری و ئامادە بوونی ژماریک لە کاربەدەستانی پیونگ یانگ لە ڕێو ڕەسمی کرانەوەی ئەم یاریانە و پاشان سەفەری لیژنەیەک لە سئول بۆ کۆاری باکووری، هیواکان بۆ کەمکردنەوەی ئالۆزی لە پێوەندییەکانی دوو کۆریا و سەقامگیر بوونەوەی هیوری لە نیمچە دوورگەی کۆریا زۆرتر بۆتەوە .

 

سەرپەیڤ