ئادار 14, 2018 09:05 Asia/Tehran
  • ئیسنۆدێن: بەرپرسی نوێی رێکخراوی

" ئیدوارد ئیسنۆدێن"ی بەلێندەری پێشووی ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دۆێشەو ڕایگەیاند " جینا هاسپێل"ی بەرپرسی نوێی ڕێکخراوی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا (سی ئای ئەی) یەکێکە لە ئەندامانی سەرەکی بەشداری بەرنامەی ئەشکەنجەی گومانلێکراوان بە کردەی تێرۆریستی لە ئەمریکا .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، "سنۆدێن" لە تویتەری دا نووسی: یەکەمین سەرۆکی ئافرەتی  ڕێکخراوی سی ئای ئەی  لە سەرووی لیستەی  کاربەدەستە ئەمریکاییەکانە کە خوازیاری لەناوچوونیی بەڵگەکانیی هاوپێوەند بە ئەشکەنجەی نایاسایی بووە تا ئەم لیستەیە هەرگیز نەگاتە دەست کۆنگرێسی ئەمریکا.
"داناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا  رۆژی  سێ شەممە" جینا هاسپێل"ـی بۆ سەرۆکایەتی سی ئای ئەی  دیاریکرد. هاسپیل لە ساڵی ١٩٨٥ بوو بە ئەندامی سی ئای ئەی و لە مانگی فیڤرییەی ٢٠١٧ لە لایەن ترەمپەوە وەکوو جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا هەڵبژێردرا.