ئادار 14, 2018 12:04 Asia/Tehran
  • ئیستیڤن هاوکینگ کۆچی دوایی کرد

"ئیستیڤن هاوکینگ"ی فیزیاناس و فەیلەسووفی پایەبەرزی جیهان لە تەمەنی ٧٦ ساڵان دا کۆچی دوایی کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ستیون ویلیامز هاوکینگ فیزیا ناسی تئۆری، گەردوونناس و نووسەری بەریتانی و بەڕێوە بەری ناوەندی گەردوونناسی نەزەری لە زانکۆی کەمبریج بوو کە پێشینەی زانستی پتر لە ٤٠ ساڵانی هەیە .

پەرتووک و کۆبوونەوەکانی ،ئەوی کردە کەسایەتییەکی خۆشەویست. ئەم ئەندامیی کۆمەڵگەی سەڵتەنەتی  هۆنەر و ئەندامی کۆمەڵگەی قەشە زانستوەرەکان بوو و لە ساڵی ٢٠٠٩ توانی میدالیای ئازادی سەرۆک کۆماری ئەمیرکا وەربگرێت.

 هاوکینگ بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ واتا لە ساڵی ١٩٧٩ تا یەکەمی ئۆکتۆبری ٢٠٠٩، خاوەنی کورسی بیرکاریی لوکاس بوو. ئەو بە هۆی چالاکیی لە بواری گەردوون ناسی و کوانتۆم بە تایبەت لە بواری چالی گەردوونی ، ناوبانگی دەرکردووە .

 کتێبی " میژووی زەمان"ـی ئەو لە ڕێزی پڕ فرۆشترین پەرتووکەکانی بەریتانیا دایە . هەر وەها کتێبی گەڵالەی گەورەی ئەو کەلە کۆتایی ساڵی ٢٠١٠ لە چاپ دراوە دوای چەند رۆژ بوو بە یەک لە پڕ فڕۆشترین کتێبەکانبی ئامازۆن.

هاوکینگ نەخۆشی ئیسکلرۆزی ئامیۆترۆفیکی هەبوو و نەیدەتوانیی بجوولێتەوە. ئەو سەرەڕای توانایی زۆری لە بواری گەردوونناسی ، بەڵام نەیتوانی خەڵات نوبیل وەربگرێت .