هەڵبژاردنەوەی مێرکێل بۆ پۆستی شالیاریەتی ئاڵمانیا
بە پێی دەنگی پەرلەمانی ئاڵمانیا، بە پێی دەنگی پەرلەمانی ئاڵمانیا، سەدری ئەعزەمی ئەم وڵاتە دیسان بۆ ئەم پۆستە هەڵبژێردرایەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، ئەنگێلا مێرکل ، ئەمڕۆ چوارشەممە بە پێی 364 دەنگی ئەرێی پەرلەمان بۆ چوارەمین جار بوو بە سەدری ئەعزەمی ئاڵمانیا .
پەرلەمانی ئاڵمانیا، ئەمڕۆ بەمەبەستی هەڵبژێردرانی ئەنگێلا مێرکل سەدری ئەعزەمی ئەم وڵاتە وەک چوارەمین سەدری ئەعزەمی ئەم وڵاتە کۆبوونەوەی پێک هێنا .
هەڵبژێردرانی سەدری ئەعزەمی ئاڵمانیا، تەنیا لەسەر بەربژارێک ئەنجام بوو .
بەسەرنجدان بەنیزامی حیزبایەتی و پەرلەمانی ئاڵمانیا، پارتەکانی بەرلەمە لەسەر دیاریکردنی سەدری ئەعزەم پێکەوە ڕێککەوتون و دەنگی نەرێی زۆرتر هی پارتە نەیارەکان دەبێت کە زۆرینەی پەرلەمان نین.
هاوپەیمانیی پارتە پارێزکارەکان پێکهاتوو لە پارتی دیمۆکراتی مەسیحی و سوسیال مەسیحی و سوسیال دیمۆکرات، وەک چوار ساڵی ڕابردوو ، دەوڵەتی هاوپەیمانیی ئاڵمانیا پێک دێنن.
هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئاڵمانیا بیست و چوارەمی دیسەمبەری ساڵی 2017 ی زایین، بەڕێوە چوو .
مێرکل سەرەتا هەوڵی دا لەگەڵ پارتی لیبرال و کەسک کۆبوونەوە پێک بێنێ بەڵام سەرنەکەوت.
سەدری ئەعزەمی ئاڵمانیا دواجار لەگەڵ سوسیال دیمۆکراتەکان بۆ پێکهێنانی دەوڵەت ڕێککەوتن.