وشداری دانی لاورۆڤ بە ئەمریکا سەبارەت بە ڕێ وشوێنی نابەرپرسانە
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا وێڕای لێکدانەوەی پرسی جۆربەجۆر و دوولایەنە وتی : ڕەوتی ڕادەست کردنی ئێس چوارسەد بە تورکیا خێراتر دەکەین .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، سێرگێئی لاورۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ یەکتر دیدار و وتووێژیان کرد .
لاورۆڤ وتی : یەکێک لە تەوەرەکانی وتووێژ هێزی ناڤۆکیی ئاک کۆیۆ بوو کە هەوڵدان بۆ هاوکاری کردن لە چێکردنی ئەم هێزگە ناڤۆکییە درێژەی هەیە . دوو وڵلات هاوکاری باشیان لە بواری ئابووری دا هەیە .
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە درێژە دا وتیشی : هەروەها پرس و گۆڕانکارییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، قەفقاز ، ئۆکراین و ئاسیای ناوەڕاست، باس و ڕاوێژی لەسەر کرا.
هەروەها لەم دیدارەدا ڕەوتی جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی وتووێژەکانی ئاستانە باس وڕاوێژی لەسەر کرا و دوو لایەن لەسەر ئەمەی وتووێژەکان باش و ئەرێنی و کاریگەر بووە ، هاوبیروڕا بوون .
لاورۆڤ لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی لە نیازی ئەمریکا سەبارەت بە دامەزراندنی بنکە لە سوریا ئاگادارە وتی : ئەمریکا بۆ پارچەپارچە کردنی سوریا دەست دەداتە ڕێگەی جۆربەجۆر و بۆ زاڵ بوون بەسە ئەم وڵاتە هەر کارێک دەکات .
ناوبراو پێداگری کرد سەبارەت بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی لە غووتەی ڕۆژهەڵاتیش هەوڵی تێکدەرانە لە ئارادایە .
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتیشی: روسیا وشداری داوەتە ڕێ وشوێنی نابەرپرسانە لە سوریا .
لاورۆڤ وتی : هەمووجارێ ئەمریکا بۆ ڕاکێشانی سەرنجی جیهانی بەرەو پرسی خەڵکی سیڤیل و کوژرانی سیڤیلە بێ تاوانەکان هەوڵ دەدات و لەم بیانووە بۆ سەپاندنی دسەڵاتی هاوپەیمانی ئەمریکا کەڵک وەردەگرێ لەحاڵێکدا کە ئێمە لە هەموو کەناڵەکان دا وشداریمان بە ئەمریکا داوە .
مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیاش لەم دیدارەدا وتی: لەم چاوپێکەوتنە لەسەر پەرەی هاوکارییەکان لە پرسەکانی ناوچەیی و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارە پێداگریمان کرد .
چاووش ئوغلو بە ڕاگەیاندنی ئەمەی شایەتی گۆڕانکاری ئەرێنی لەنێو خاکی سوریا داین ، وتیشی : تورکیا، ڕوسیا و ئێران لە سەروەری نیشتمانی و خاکی سوریا بە تەواوی داکۆکی دەکەن .
ناوبراو پێداگری کرد : پێکهاتەیەکی وەک نوسرە لە سوریا دایە کە دەبێ لەگەڵ ڕوسیا لە سوریادا بەدژی ئەوان شەڕ بکەین .