نیسان 16, 2018 09:49 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ڕووسیا بە سزا نوێکانی ئەمریکا لەدژ مۆسکۆ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەکاردانەوە بە گەمارۆی نوێی ئەمریکا بەدژ مۆسکۆ وتی: واشنگتۆن لەهەوڵی تەریک خستنەوەی ڕووسیا لەئاستی جیهانییە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ماریا زاخارۆوا دوێنێ یەکشەممە بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە هیچ هۆیەک لەئارادانییە بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئەمریکا، وتی: ڕووسیا تەنیا لەبەر ئامادەبوونی کاریگەری لە گۆڕەپانی جیهانی بایکۆت دەکرێ.

نیکی هیلی نوێنەری ئەمریکا لەڕێکخراوی نەتەوەکان دوێنێ یەکشەممە وتی: ئەمریکا لەمەڕ بارودۆخی سووریا گەمارۆی نوێ بەسەر ڕووسیا دادەسەپێنێ.

هیلی وتیشی: وردییاتی ئەو سزاو گەمارۆیانە رۆژی دووشەممە ڕادەگەیێندرێ.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا شەشی ئاڤریل لەدوا کردەی دژ بە مۆسکۆ٢٤بەرپرس و شارومەندی ڕووسی و١٤کۆمپانیای حکومەتیی ڕووسیای بایکۆت کرد.

وڵاتانی رۆژاوایی لەساڵی٢٠١٤دا بڕێک گەمارۆی بەسەر ڕووسیادا سەپاند و بەردەوام ئەو سزایانەی قورستر کردووە.

لەبەرامبەرداو بۆ وەڵامدانەوە بەوگەمارۆدرانە، مۆسکۆ کردەی سنوورداری خۆی جێ بەجێ کردووە.