نیسان 17, 2018 16:41 Asia/Tehran
  • وتووێژی دوو کوریا بۆ کۆتایی دان بە گیرەوکێشەی دوو وڵات

کاربەدەستی کوریایی باشووری لە هێزگرتنی شیمانەیی کۆتایی گیرەوکێشەی سەربازی لە شێوە دۆرگەی کورە لە وتووێژی داهاتووی کاربەدەستانی دوو وڵات هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرٶ سێشەممەی گۆڤاری بلومبرگ بە گیڕانەوە لە ڕۆژنامەی " مونهوائایلبو" چاپی کورەی باشوور ، ئەم کاربەدەستەی کوریای باشوور کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت وتی: لە بەیان نامەی هاوبەشی وتووێژەکانی سەرۆکانی دوو وڵات کە بریارە دە ڕۆژی تر لە گوندی سنووری پانمونجوم ی کوریای باشوور بەڕێوە بچێت ، دوولایەن بە نیازن کۆتایی بدەن بە گیرەوکێشەی سەربازی لە شێوە دۆرگەی کورە. ئەو هەروەها وتی: چەک داماڵینی ناڤۆکی وئاشتی لە شێوە دۆرگەی کورە تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەی داهاتووی سەرۆکانی دووکورەیە . بڕیارە بیست وحەوتی ئاوریلی دووهەزارو هەژدە ، سەرۆکانی دوو کورەیش بە رلەوتووێژی دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕێبەرایەتی کوریای باکوور لە مانگی مای لە گوندی سنووری " پانمونجوم " ی کوریای باشوور لەگەڵ یەکتر دیدار بکەن.

سەرپەیڤ