نیسان 17, 2018 17:00 Asia/Tehran
  • ترامپ ،بایکوتی نوێ لەدژی ڕووسیای ڕەت کردەوە

دوناڵد ترامپ داسەپانی هەرجۆرە بایکوتی نوێ لەدژی ڕوسیای ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئینترنتی ڕۆژنامەی نیویورک تایمز ، یەکێ لە کاربەدەستانی کۆشکی سپی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت وتی: مەبەست لە ڕەدکرانی خۆلی نوێ بایکوتەکان لەدژی ڕوسیا ئەمەیە کە لە ڕوانگەی ترامپ ، ئەم بایوکتانە پێویست وزەروری نین چونکە کاردانەوەی مسکۆ بە پەلاماری ئاسمانی بۆسەر سووریا توند بوو. بە پێێ ئەم ڕاپۆرتە ، ترامپ لە کاتی هاتنی بۆ کۆشکی سپی پیشانی دا کە ناێەوێ لەگەڵ پۆتین ، هاوتای ڕوسی خۆی بچێتەناو گیرەوکێشەوە وزۆرتر هۆگر بووە پێوەندی باشی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕوسیا دا هەبێت وهەربەم هۆیەوە ترامپ هەڵبژێردرانی هەمدیسانی پوتین وەکوو سەرۆک کۆماری ڕوسیای بە ناوبراو پیرۆزبایی کرد. پێوەندی ڕوسیا وئەمریکا لە خراپترین دۆخ دایە . دەوڵەتی ترامپ لەمانگی ڕابردووی زایینی شەست دیپلۆماتی ڕوسی لەناوخاکی ئەمریکا دوابەدوای مەسەلەی ژەهر لەخوارددانی "سرگئی ئاسکریپاڵ وکچەکەی لە ئینگلیس دەرکرد.