نیسان 17, 2018 17:45 Asia/Tehran
  • تێکشکانی تاقمێکی تیرۆریستی لە باشووری ڕووسیا

ڕێکخراوی ئەمنیەتی فیدراڵی ڕوسیا " ف. ئاس . ب" ڕایگەیاند توانیویەتی پێشبگرێت بە کردەوەیەکی تیرۆریستی تاقمێکی سەر بە داعش لە باشووری ئەم وڵاتە وتێکیبشکێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، پێوەندی گشتیی ڕێکخراوی ئەمنیەتی فیدراڵی ڕوسیا ڕایگەیاند کە ئەم تاقمە تیرۆریستیە لە پارێزگەی" ڕاستف" لە باشووری ئەم وڵاتە چالاکی دەکرد ولە تیرۆریستەکانی داعش لە سووریا بۆ ئەنجام دانی هەڵمەتی تیرۆریستی لە ڕوسیا فەرمانی وەرگرتبوو. ڕێکخراوی ئەمنیەتی فیدراڵی ڕوسیا وتی: سەرکردەی تیرۆریستەکان لەکاتی دەسگیرکرانی خۆی تەقاندەوەو کوژرا، بەڵام سێ تیرۆریستی تر دەسگیر کران. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، لەشوێنی حەشاردانی تیرۆریستەکان چەند جۆرە چەک وتەقەمەنی وهەروەها لەوحی چڕکراوی هەڵگری پڕوپاگەندەی داعش بەدەس هاتووە. لە دوو ساڵی ئەم دواییە دەیان کەس لە ئەندامان یا لاینگرانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە ڕوسیا کوژراون یا دەسگیر کراون. ئەم تاقمە تیرۆریستیە بە تازەیی بە بڵاوکردنەوەی پوسترگەلیک لە ناوتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دا،هەڕەشەی ئەنجام دانی هەڵمەتی تیرۆریستیان  لە  ڕوسیاکردووە کە لەسەروبەندی جامی جیهانی تۆپی پیی دایە .

سەرپەیڤ