نیسان 17, 2018 18:50 Asia/Tehran
  • تێکەڵچوونەکان لە پێتەختی نیجریە لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەسگیرکرانی عەلامە زەکزاکی

خۆپێشاندانی سەدان ناڕازی بە دەسگیر کرانی ڕێبەری شیعەکانی نیجریە وتێکەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس ، کوژراوێک وچەند برینداری لێکەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕوسیا ئەلیەوم ، سەرچاوەکانی نەخۆشخانەیی لە نیجریە ڕایانگەیاند لە تێکەڵچوونی نیوان ئەندامانی پۆلیس ونارزیان لە ئابوجا ی پێتەختی ئەم وڵاتە، یەک کەس کوژراوو نێزیک بە بیست کەسی تریس برینداربوون. سەدان کەس بە بەشداری کردن لەم خۆپێشاندانە، خوازیاری ئازادی عەلامە ئیبراهیم زەکزاکی ڕێبەری بزوتنەوەی ئیسلامی نیجریە کەلەسێ ساڵ لەمەوپێش دەسگیر کرابوو . پۆلیسی نیجریە لەدەسگیر کرانی فرەترلەسەد کەس هەواڵی دا.