نیسان 17, 2018 21:14 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی مان گرتنی فڕۆکە وانان وکارمەندانی کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئایرفرانس

کارمەندان وفڕۆکە وانانی کۆمپانیای فڕۆکە وانی فەرانسە ئایر فرانس مان گرتنی خۆیانیان دەسپێکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی فرانس بیست وچوار ، کارمەندان وفڕۆکە وانانی کۆمپانیای فڕۆکە وانی ئایر فرانس بۆ هەشتەمین ڕۆژلە حەوتە کانی ئەم دواییە ، مان گرتنی خۆیانیان لە بەیانی ئەمڕۆسێ شەممە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەسپێکردەوە. بەڕێوەبەرایەتی ئایر فرانس بە یەکیەتیەکانی کارمانەدانی ئەم کۆمپانیایە گەڵاڵەی ڕێککەوتنی نیهایی پێشنیار داوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ئەوان هەتا ڕۆژی هەینی بۆمۆر کردنی ئەم گەڵالەیە مۆڵەتیان هەیە . لەم گەڵالەیەدا پەرەی خیرای سەتی دووی موچە کان پێش بینی کراوە کە بڕیارە لەماوەی سێ ساڵ بگاتە سەتی شەش، بەڵام دەوڵەتی فەرانسە لەگەڵی نەیارە. بە پێی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای ئایر فرانس ڕۆژی سێشەممەی نێزیک بە سەتی سیی لە فڕینەکانی ئەم کۆمپانیایە بەرەوناوخۆوودەرەوەی فەرانسە هەڵوەشاوەتەوەو جاریکی تر بووە بە هۆی سەرلەشێواوی خەڵک. ئایر فرانس لەم هەشت ڕۆژە دا لەبەر مان گرتنی کارمەندەکانی دووسەدو بیست ملوین یورو زیانی کردووە.