May 09, 2018 14:01 Asia/Tehran
  • چوونەدەر لە بەرجام یان دوژمەنایەتی لەگەڵ کۆمەڵگای جیهانی

سەرۆک کۆماری ئەمریکا فەرمانی وازھێنان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێرانی دەرکرد. ترەمپ وێڕای بانگەشەی بێ ئەنجام بوونی بەرنامەی تۆکمەی ھەنگاوی ھاوبەش ، فەرمانی وازھێنانی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتننامەی ناڤۆکیی پێنج کۆ یەک کە لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە پشتڕاست کراوەتەوە، واژۆ کرد.

ترەمپ لە قسەکانی دا وێڕای ھێنانە ئارای ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەوانە دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە، بانگەشەی کرد کە گوایە تاران لە سەروبەندی دەست ڕاگەییشتن بە چەکی ناڤۆکییە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەپاش لێدوانەکەی ترەمپ لەمەڕ وازھێنانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێی داگرت: لەمەوبەدوا ھەنگاوی ھاوبەش ڕێککەوتنێکە لەنێوان ئێران و پێنج وڵاتە واژۆ کەرەکەی .

ڕۆحانی جەختی کردووە: لە ئاوا ھەل و مەرجێکدا ئێمە دەبێ چاوەڕوانی ئەوەبین و بزانین کە وڵاتە زلھێزەکانی دیکەی جیھان لەگەڵ ئەم ڕێککەوتنەدا چۆن دەجوڵێنەوە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە بەشێکی دیکەی وتەکانی دا جەختی کرد: مێژووی ڕابردووی چل ساڵەی ئێمەو بەرلەوەش ھەر بە باشی لەوەی تێ گەیاندووین کە ئەمریکییەکان بەرامبەر بە گەلی مەزنی ئێران و بگرە بەرامبەر بە گەلانی دیکەی ناوچەکەش بەردەوام ھەڵس و کەوتێکی دوژمنکارانەیان ھەبووە. ئەمشەویش شایەتی ئەزمونێکی گرینگی مێژوویی دیکە بووین، ئەویش ئەمەیە کە ئێران وڵاتێکە کە پێبەندی بەڵێنەکانیەتی و ئەمریکاش وڵاتێکە کە قەت پێبەندی بەڵێنەکانی نەبووە.

کردەوەی یەک لایەنەی ئەمریکا لەمەڕ وازھێنان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە حاڵێکدا ئەنجام دەگرێت کە ھەتاکو ئێستا دەوڵەتە جۆربەجۆرەکان بێجگە لە ڕژێمی زایونی ، پشتیوانیی خۆیانیان لەم ڕێککەوتنە ڕاگەیاندووە.

فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپاش دوای ڕاگەیاندنەکەی ترەمپ پێی داگرت: یەکێتیی ئەورووپا ھێشتاش پێبەندی ڕێککەوتنەکەیەو سوورە لە سەر پاراستنی.

فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا

سەرۆکانی بەریتانیا، ئاڵمانیا و فەرەنسا لە کاردانەوە بەرامبەر هەوڵی ئەمریکا لەسەر چوونەدەری ئەم وڵاتە لە کۆهەنگاوی ناڤۆکی، بە بڵاو کردنی بەیاننامەیەک ، لەسەر پێبەند بوونیان بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران، پێداگرییان کرد .

سەرۆکانی بەریتانیا، ئاڵمانیا و فەرەنسا

باراک ئوباما سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە کاردانەوەیەک دا لەمەڕ ھەنگاوەکەی ترەمپ ، ئەم ھەنگاوەی سەرۆک کۆماری ئێستای وڵاتەکەی بە ھەڵە زانی.

ھەنگاوەکەی ترەمپ لەگەڵ ڕەخنەی بەربڵاوی کاربەدەستانی باڵای وڵاتانی جۆربەجۆری دنیا لەوانە سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و سەرکردەکانی چین و ڕووسیا بەرەوڕوو بووەتەوەو ھەر ھەموو ڕایانگەیاندووە کە پێبەندی ڕێککەوتنەکە دەمێننیەوە.

 

 

سەرپەیڤ