مێرکل: شەڕی سووریا بەبێ ڕووسیاو ئێران و تورکیا چارەسەر ناکرێت
خاوەن شکۆکەی ئاڵمانیا پێداگری کرد کە : شەڕی سووریا بەبێ ئامادەبوونی ڕووسیاو تورکیاو ئێران و دەسەڵاتدارانی دیکەی ناوچە چارەسەر ناکرێت .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، ئەنگلا مێرکل سەدری ئەعزەمی ئاڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە قەیرانی ئێستا لە سوریا وتی : تێکهەڵچوونەکان لە سوریا بەربڵاوتر بووە و ناکرێت بێ بەشداری ڕووسیا، تورکیا و ئێران ، ئەورووپاو دەسەڵاتدارانی دیکەی ناوچەیی، چارەسەر بکرێت .
مێرکل لە درێژەدا وتی : شەڕی ناوخۆیی سووریا و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم بووەتە کێشەیەکی گەورەی ناوچەیی کە تەنیا دەکرێت بە بەشداری دەسەڵاتدارانی ناوچە لەوان، ڕووسیا، تورکیا، ئێران، عەرەبستان ، ئەردەن و لەگەڵ ئەورووپا، کۆتایی پێ بێت.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا بە ئاماژەدان بە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران وتی : کشانەوە لە بەرجام هەڵەیە.