May 17, 2018 07:48 Asia/Tehran
  • یەکێتیی ئەورووپا: ئێمە ئامادەی بەرگرتنی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژبە ئێرانین

کۆمیسەری کاروباری ناوخۆیی یەکێتیی ئەورووپا باسی لێکدرانەوەی یاسایەکی کرد کە بەپێی ئەر یاسایە کۆمپانیە ئەورووپاییەکان لە بازنەی پەیڕەویی کردن لە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژبە ئێران دێنێتە دەرەوە.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ "دیمیتریس ئاورامۆپۆلۆس"  Dimitris Avramopoulos ڕۆژی چوارشەممە لە کۆڕی هەواڵنێراندا لە بروکسێل وتی: کۆمیسیۆنی ئەورووپا ڕێگاچارەی بە کردەوە و بەرچاوی بۆ دڵنیا بوون لە پێبەندیی یەکێتیی ئەورووپا بە بەڵێنەکانی بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و داکۆکی لە چالاکییە ئابوورییەکان هەڵگرتووە.

"دیمیتریس ئاورامۆپۆلۆس" ڕایگەیاند: ئەگەری کەڵک وەرگیران لە یاسای داخستن " خراوەتە بەر لێکدانەوە و ئەورووپاییەکان ئامادەن بێتوو پێویست بێ جێبەجێی بکەن.

ئاماژەی کۆمیسەری کاروباری ناوخۆیی یەکێتیی ئەورووپا بە گەڵاڵەکەی هاوپێوەند بە ساڵی ١٩٩٦ـە کە بۆ ئەوەی داڕێژرا ئەورووپا بتوانێ بەرەنگاری بایکۆتەکانی ئەمریکا دژ بە کوبا، ئێران و لیبی ببێتەوە و هەر ئەو گەڵاڵەیەش ئەمریکای ناچار بە پاشەکشە کرد.

جێبەجێ کردنی ئەو گەڵاڵەیە، پێش بە پەیڕەوی کردنی کۆمپانیاکان لە بایکۆتە بیانییەکان دەگرێ و یەکێتیی ئەورووپا بە پێی ئەوە، هیچ چەشنە جەریمەیەکی شیمانەیی ئەمریکا دژ بە بازرگانی و کار و کاسپیی ئەورووپایی بە ڕەسمییەت ناناسێ.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتەمی مانگی مەیی ٢٠١٨ بە دووپات کردنەوەی تۆمەتە بێ بنەماکانی دژ بە ئێران، چوونەدەری واشینگتۆن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک (ئەمریکا،  فەرەنسا، بەریتانیا، ڕووسیا، چین و ئەڵمان)ی ڕاگەیاند و جەختی کرد لە سەر ئەوەی کە هەموو بایکۆتە ئەتۆمییەکان لە ماوەی سێ تا شەش مانگی داهاتوودا دادەسپێندرێنەوە بە سەر ئێراندا.

سەرپەیڤ