May 17, 2018 11:00 Asia/Tehran
  • مۆرکرانی ڕێککەوتننامەیەکی گەشەپێدانی کێڵگەی نەوتی لەنێوان ئێران و بەریتانیا

یەکەم ڕێککەوتننامەی بنەڕەتیی HOAی نێودەوڵەتیی نەوتیی ئێران پاش چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک بەمەبەستی گەشەپێدانی کێڵگەی نەوتیی "کرەنج" لەگەل کۆنسرسیۆمی نێودەوڵەتیی پێرگەس(Pergas)ی بەریتانیا مۆر کرا.

ڕێککەوتننامەی بنەڕەتیی HOA ، چەشنێک بەڵگەی پەیمانییە کە بە پێی ئەوە ، لایەنەکان پێش ئەوەی گرێبەست یان ڕێککەوتننامەیەکی ئیلزامیی بنەرەتیی مۆر بکرێ ، ڕێککەوتنە سەرەتایی و گشتییەکانی ئێستای نێوان دوو لایەن دەنووسن و دەیکەنە بەڵگە.

کێڵگەی نەوتیی "کرەنج" لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای خوزستان لە باشووری ڕۆژاوای ئێرانە.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ ڕێککەوتننامەی گەشەپێدانی کێڵگەی نەوتیی "کرەنج" ڕۆژی چوارشەممە لە نێوان "بیژەن عالی پوور" بەڕێوەبەری گشتیی بەشگەی نیشتمانیی ناوچە نەوتخێزەکانی باشووری ئێران  و "کالین ڕۆڵی" بەڕێوەبەری کۆنسرسیۆمی نێودەوڵەتیی پێرگەس(Pergas)ی بەریتانیا و بە ئامادەبوونی "بیژەن زەنگەنە" وەزیری نەوتی ئێران و باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران مۆر کرا.

بێتوو ئەم گرێبەستی گەشەپێدانەی کێڵگەی نەوتیی "کرەنج" یەکجاری ببێتەوە، ئەگەری دەسڕاگەیشتن بە بەرهەم هێنانی ڕۆژانی ئەوپەڕی ٢٠٠ هەزار بەرمیل و بەرهەمی هێنانی بەکۆ نزیکەی ٦٥٥ ملوێن بەرمیل لە ١٠ ساڵی داهاتوو بە مەزەندەی خەرج و بەرجی سامانی ڕاستەوخۆی بڕی یەک ملیار و ١٦٧ ملوێن دۆلار و خەرج و بەرجی ناڕاستەوخۆ بڕی ١٨٧ ملوێن دۆلار لە ئارادایە.

کۆنسرسیۆمی نێودەوڵەتیی پێرگەس(Pergas) لە چەن کۆمپانیاییەکی ئەورووپایی، ئاسیایی و کەنەدایی پێکهاتووە.

سەرپەیڤ