May 17, 2018 13:42 Asia/Tehran
  • وریایی دانیی تیلەرسۆن لەمەر قەیرانی ڕەوشت لە ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە ئاماژەیەکی ناراستەوخۆ بە "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی قەیرانی ڕوولەپەرەی ڕەوشتی و ڕاستیێژیەتی لە ژیانی ئەمریکایەکانی دایە بەر ڕەخنەو گازندەیەکی توند.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز؛ "ڕێکس تیلەرسۆن" وەزیری دەرەوەی پێشوی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە خوێندنگەی سەربازیی ئەیالەتی ڤیرجینیا بە شێوەی ڕاستەوخۆ ناوی "دۆناڵد ترەمپ"ی نەبرد، بەڵام وشداری دا کە قەیرانی راستبێژی و ئەخلاقییات، دیموکراسیی ئەمریکایی خستۆتە مەترسییەوە.

تیلەرسۆن وتیشی: ڕێبەرانی ئەمریکا هەوڵ دەدەن حەشا لە ڕاستییەکان بکەن و بیانشارنەوە و لەم باروودۆخەدا شاروومەندانی ئەمریکایی بەرەو کۆیلەتی و دابڕان لە ئازادی پاڵ پێوە نراون.

ئەوە یەکەم رادەربڕینی ئاشکرای تیلەرسۆن پاش وەلانرانی لە پۆستی وەزیری دەرەوە و کۆتایی هێنان بە کێشە و ناکۆکیی بەربڵاوی سیاسی لە کۆشکی سپی دێتە ئەژمار.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەو کاتەوە ئەو  پۆستەی گرتۆتە دەست بەردەوام هەندێ قسە و بۆچوونی دەربڕیوە کە لەگەڵ راستی نایەنەوە.

سەرپەیڤ