May 17, 2018 16:40 Asia/Tehran
  • ترەمپ کۆچبەرەکانی بە حەیوان ناوبرد

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتەگەلێکی کرێت و نامرۆڤانەو ڕەگەزپەرستانەدا ئەو کۆچبەرانەی کە بەبێ بەڵگەی یاسایی لە ئەمریکادان بە حەیوان ناوبرد.

هەواڵدەریی فەرانسا وای بڵاو کردووەتەوە کە، داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دانیشتنێکدا بە ئامادە بوونی یاسادانەرانی ویلایەتی و پۆلیسی کەڵیفۆڕنیا، هەڵوێستە توندەکانی خۆی سەبارەت بە کۆچبەرانی نایاسایی و پێویستیی بەربەرەکانێ لەگەڵیاندا دووپات کردەوەو ڕایگەیاند: کۆچبەرانی نایاسایی حەیوانن و مرۆڤ نین.

ترەمپ وێڕای ڕەخنەگرتن لە یاساوڕێسای پشتگری کردن لە کۆچبەران لە ئەمریکا، ئەو یاسایانەی ئێستای وڵاتی وەک گەمژانەترین یاسای کۆچبەری لە جیهاندا ناساند.

ترەمپ هەروەها بەتوندی ڕەخنەی گرت لە هەڵوێستی دیموکراتەکانی سەبارەت بە کۆچبەری و کۆچبەران.

یەکێک لەو ڕەخنە هەرەگرینگانەی کە لە ترەمپ دەگیردرێت لە بواری سیاسەتەکانی دژی کۆچبەریی ناوبراوە، بەجۆرێک کە تەنانەت بڕێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا خۆیانیان لە قەرەی ئەو سیاسەتانە نەداوە.

ویلایەتی کەڵیفۆڕنیا گەورەترین ویلایەتێکە کە یاسای دژی کۆچبەرانی دەوڵەتی یاساغ کردووەو ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ چالاکی و سیاسەتەکانی دەوڵەتی فیدراڵ لە بواری کاروباری کۆچبەران هاوکاری ناکات.

سەرپەیڤ