May 18, 2018 11:59 Asia/Tehran
  • بژاردە پڕهاتووهاوارەکەی ترەمپ بوو بە سەرۆکی

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە شیاوەتی "جینا هاسپێڵ" Gina Haspel بژاردەی پێشنیاریی "دۆناڵد تەرمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ دەسخستنی پۆستی سەرۆکایەتی ڕێکخراوی هەواڵگریی ناوەندیی ئەم وڵاتە واتە( سی ئای ئەی) وێرای ڕابردووی ڕەشی پشت ڕاست کردەوە.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ ٥١ سناتۆری ئەمریکایی دەنگی ئەرێنییان دا بە سەرۆکایەتیی هاسپێڵ  و ٤٣ سناتۆری دیکەیش دەنگی نەرێنییان دا.

پرۆسەی پشت راست کردنەوەی شیاوەتیی "جینا هاسپێل" هەرا و هوریای زۆری بە دواوە بوو. هاسپێل لەبەر دەستێدا بوونی لە هەندێ شێوازی توند و تیژی ئەشکەنجەی سی ئای ئەی بەرەوڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بوویەوە.

هاسپێل ساڵی ٢٠٠٢ سەرۆکایەتیی بەندیخانەیەکی نهێنیی سی ئای ئەی لە تایلەند لەئەستۆدا بوو. هاسپێل لەو بەندیخانەیەدا شێوازی توند و نالەباری ئەشکەنجە لەوانە "خنکاندنی درۆینە لە نێو ئاو"ی لە کاتی لێپرسینەوە لە زینداییەکان بەکار هێناوە.

سەرپەیڤ