فه‌ره‌نسا؛ "هێرشێکى تیرۆرستى" پوچه‌ڵ کرایه‌وه
May 18, 2018 12:58 Asia/Tehran
وه‌زیرى ناوخۆى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، هه‌وڵێکى نوێیان بۆ هێرشى"تیرۆرستى" شکست پێ هێناوه‌و لەوپێوەندیەش دا دوو که‌سى میسری ده‌ستگیر کراون.
جیرار کۆڵومب، ئه‌مڕۆ هه‌ینى وتى، دوو که‌س که برا بوون به ره‌چه‌ڵەک میسرین ئاماده‌کارییان کردبوو بۆ جێبه‌جێ کردنى کرده‌وه‌یه‌کى "تیرۆرستى"، به بۆمبى چێندراو و مادده‌ى ژه‌هراوى.
ئه‌وه له کاتێکدایه ئێواره‌ى شه‌ممه‌ى رابردوو، که‌سێک له ناوه‌ڕاستى پاریس به چه‌قۆ هێرشی کرده سه‌ر خه‌ڵک، که‌سێکى کوشت و چوارى دیکه‌ى بریندارکرد، پێش ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بکوژرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کى دادوه‌رى رایگه‌یاندووه، هێرشبه‌ره‌که ناوى (حه‌مزه) بووه بێ ئه‌وه‌ى ناوى ته‌واوى بڵاو بکاته‌وه، به‌ڵام راگه‌یاندنه‌کانى فه‌ره‌نسا بڵاویان کرده‌وه ناوى حه‌مزه عه‌زیموف بووه.