May 18, 2018 13:49 Asia/Tehran
  • ترەمپ: چین و یەکێتیی ئەورووپا تەواو خۆیان بێ تام کردووە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە قسەگەلێکی نادیپلۆماتیکدا چین و یەکێتیی ئەروووپای بە تەواو بێ تام پێناسە کرد.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی هەینی لە دیداری "یەنس ستۆلتنبێرگ" بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور (ناتۆ) لە واشینگتۆن، بانگەشەی کرد چونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەل ئێران یارمەتی داوە بە سووریا و پاوەجێتر و هێورتر بوونی ئەم وڵاتە.

"دۆناڵد تاسک"ی سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپا لە دوو ڕۆژی رابردوودا بەردەوام بە وەبەر ڕەخنە دانی بریارەکانی ئەم دواییەی "دۆناڵد ترەمپ" وتی: تا دۆست و هاوڕێی ئاوامان بێ، ئیتر پێویستمان بە دوژمن نییە، لە سای ترەمپەوە ئێمە لە خەون و خەیاڵ هاتینە دەرەوە."

ترەمپ لە وەڵامدانەوەی قسەکانی "دۆناڵد تاسک" بە ئاماژە بەوەی کە یەکێتیی ئەورووپا تەواو خۆی بێتام کردووە وتی: یەکێتیی ئەورووپا لە بواری بازرگانی کردن لەگەڵ ئەمریکا زۆر نالەبار جوڵاوەتەوە. ئەوان هەڵس و کەوتی زۆر نادرووستیان لەگەڵ کرێکارانی ئەمریکایی هەبووە، من ئەو ڕەوشە دەگۆڕم."

"دۆناڵد ترەمپ" هەرەها سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ چینیش بە ئاماژە بەوەی کە بەگومانە لەوەی کە دانوستان لەگەڵ چین  ئەو بە تەواوەتی ڕازی بکات، رایگەیاند: هۆی ئەو شک و گومانەی من ئەوەیە کە چین تەواو خۆی بێتام کردووە و ئەمریکای فریو داوە.

قسەکانی ترەمپ سەبارەت بە چین لە کاتێکدایە کە شاندێکی چینی لە واشینگتۆن رۆژی ڕابردوو لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دیدار و وتووێژی کرد.

سەرپەیڤ