May 18, 2018 16:47 Asia/Tehran
  • مەکسیک : سووکایەتی ترەمپ بە کۆچبەران بەرپەرچ دەدەینەوە

وەزیری دەرەوەی مەکسیک قسەکانیی ئەمدوایەی سەرۆکی ئەمریکای بەرپەرچ دایەوە کە تێیدا ژمارێک لەو کۆچبەرانەی وڵاتەکەی کە ناویان تۆمارنەکراوە و نایاسایین وەکوو "ئاژەل" ناوبردبوو .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆیتێرز، "لوئیس ویدگارای" وەزیری دەرەوەی مەکسیک لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی "تلویزیا" وتی، داناڵد ترەمپ ، سەرۆکی ئەمریکا ژمارێک لە کۆچبەرانی وەکوو حەیوان ناو بردووە.

 ویدگارای وتی: مەکسیکۆ سیتی لەم بارەوە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێوەندی فەرمی دەگرێت.

 سەرۆکی ئەمریکا چوار شەممەی ڕابردوو لە دیداری کاربەدەستانیی کالیفورنیا وتبووی:"شایەتی بوونی کەسانێکین دێنە ئەم وڵاتە یان گەرەکیانە بێن. ئێوە ناتوانن وابیر بکەنەوە ئەم کەسانە چەندە خراپن ؛ئەمانە ئینسان نین، حەیوانن.

ترەمپ  ڕۆژی پینج شەممە لە هەوڵدان بۆ پاساو کردنیی تازەترین سووکایەتی خۆی بە کۆچبەران وتی کە مەبەستی ئەندامانی گرووپە تاوانکارەکان بووە.

 ترەمپ هەندێک لەمەو بەریش لە ڕستەیەکی سووکانە، وڵاتانی ئافریقایی و ئەمریکای کاتینی وەک بیری ئاوەڕۆ زانیوە .

سەرپەیڤ