حوزه‌یران 11, 2018 12:55 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی رابەری کۆریای باکوور لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی سەنگاپوور

رابەری کۆریای باکوور کە بۆ دیتنی سەرۆکی ئەمریکا سەردانی سەنگاپووری کردووە ، رۆژێک بەر لە چاوپێکەوتنی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی سەنگاپوور دیداری کرد .

بەپێی راپۆرتی ئیسنا ، کیم جوونگ ئوون ، رابەری کۆریای باکوور لە دیداری " لی هێسین لۆنگ " سەرۆک وەزیرانی سەنگاپوور ، رێزی گرت لە هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ بەڕێوەبردنی دانیشتن لە گەڵ تڕەمپ .

رابەری کۆریای باکوور هیوای خواست دانیشتنی ئەو لە گەڵ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاشتی و سەقامی ناوچەکە و جیهان سوودمەند بێ .

سەروک وەزیرانی سەنگاپووریش لەو  دیدارەدا رێزی گرت لە هەنگاو و بڕیارەکانی رابەری کۆریای باکوور بۆ چارەسەریی کێشە لە نیمچە دورگەی کۆریا .

لی هێسین لۆنگ هەروەها هیوای خواست دانشیتنی سەرانی کۆریای باکوورو  ئەمریکا ئاسۆی ئاشتی و سەقام لە نیمچە دورگەی کۆریا و سەرانسەری ناوچەی لێ بکەوێتەوە.

دانیشتنی رابەری کۆریای باکوور لە گەڵ سەرۆکی ئەمریکا بڕیارە سبەی سێشەممە لە سەنگاپوور بەڕێوەبچێ .

سەرپەیڤ