حوزه‌یران 13, 2018 01:06 Asia/Tehran
  • ترەمپ : لەگەڵ کیم حەفتا ساڵ ناکۆکیمان کۆتایی پێ ھێنا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند : لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکووری لاپەڕەیەکی نوێمان ھەڵدایەوە.

دوای کۆبونەوەی نیوانیان و واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەکەیان داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند:بە کۆبوونەوەمان لەگەڵ کیم جوونگ ئونی ڕێبەری کۆریای باکووری کۆتاییمان بەناکۆکی ٧٠ ساڵەمان هێناو ئامادەکاریمان بۆ ھەڵدانەوەی لاپەرەیەکی نوێ کرد.

داناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکور ڕایگەیاند : کیم جوونگ ئونی ڕێبەری کۆریای باکووری ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ئەوەی هەموو مووشەکە ئەتۆمییەکانی لەناوببات.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا جەختیشی کرد کە،کیم جوونگ ئونی ڕێبەری کۆریای باکووریو ئێستاکە گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی و دواتر دەست بە جێبەجێکردنی پلانەکە دەکات و چەکە ترسناکەکانی وڵاتەکەی لەناودەبات.

ناوبراو وتووشیەتی: بەو کۆبوونەوانەی نێوانیان لەگەڵ کیم جوونگ ئونی ڕێبەری کۆریای باکووری کۆتاییان بە ناکۆکی ٧٠ ساڵەی نێوانیان هێناوەو ئامادەکاریشیان بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ کردووە.

ترەمپ ڕاشیگەیاند: جارێکی دیکە لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور کۆدەبێتەوە، بەڵام ئەمجارە لە وڵاتەکەی خۆی و رایگەیاند ، ڕێبەری کۆریای باکووری بانگهێشت دەکەم بۆ کۆشکی سپی و ئەویش ئەوەی پەسەند کردووە.

ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ کیم جوونگ ئونی ڕێبەری کۆریای باکووری واژۆمان لەسەر داماڵینی چەکی ئەتۆم لە نیمچە دوورگەی کۆریا کردو کیم جۆنگ ئوون ئامادەیی نیشاندا بۆ لەنێوبردنی سەرجەم ناوەندەکانی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی و مووشەکی بالیستیکی خۆی.

داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها باسی لەسزاکانی سەر کۆریا کرد و وتی : سزاکانی سەر کۆریای باکوور وەکو خۆیان دەمێننەوە. ئێمە هیوادارین هەموو سزاکانی سەر کۆریای باکوور لاببرێن، بەڵام کاتێک سزاکان لادەبردرێن کە دڵنیا بین کۆریای باکوور چەکە ئەتۆمییەکانی لەنێوبردووە. پێموایە  کیم جۆنگ ئوون رێز لەو بەڵگەنامەیە دەگرێت کە واژۆمان لەسەری کردووە.

"داناڵد ترەمپ و کیم جونگ ئون"  سەرکردەکانی ئەمریکاو کۆریای باکووری پاش ساڵەهای ساڵ دەمەقڕە و ئاڵ و وێری جنێو و قسەی پڕلەسووکایەتی کردن بە یەکتر یەکەم دیداری  مێژوویی سەرکردەکانی ھەردووک وڵاتیان لە سەنگاپوور بەڕێوە برد.

ئەمریکا و کۆریای باکوور لە ماوەی نزیکەی حەفتا ساڵی ڕابردوودا و پاش شەڕی کۆریا لەنێوان ساڵانی ١٩٥٠ و ١٩٥٣تا ئیستا دوژمنی قەسای قەسی  یەکتر بوونە.

 کۆبوونەوەکەی سەنگاپوور لە نێوان "داناڵد ترەمپ و کیم جونگ ئون"  سەرکردەکانی ئەمریکاو کۆریای باکووری لە کاتێکدا بەڕێوە چووە کە "داناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا خاوەنی کەسایەتییەکی پێشبینی نەکراوو سەرسەرییەو لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا وڵاتەکەی لە چەندین ڕێککەوتن و پەیمانێکی نێودەوڵەتی بە شێوەی یەک لایەنە  و بە پێچەوانەی یاسا و ڕێساکانی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان کشاوەتەوە کە نموونەی زەق و بەرچاوی وازھێنانی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی نێوان ئێران  و وڵاتانی پێنج کۆ یەک (ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، چین، ڕووسیا و ئەڵمان) بوو.

کارناسان و شرۆڤەکارانی پرسە نێودەوڵەتییەکان بڕوایان وایە کە لەبەر کەسایەتیی نائاسایی و سەرسەرییانەی "داناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەگەری زۆرە لەم دانوستانانەدا هەر شتێک ڕوو بدات و تەنانەت بە کشانەوەی پێشبینی نەکراوی یەکێک لە دوو لایەنەی  کۆبوونەوەکان، دانوستانەکە بەرەوڕووی شکست بێتەوە.

سەرپەیڤ