حوزه‌یران 13, 2018 19:38 Asia/Tehran
  • ئالۆزی لە پێوەندییەکانی فەرەنسا و ئیتالیا دوا بە دوای سیاسەتەکانی کۆچبەری رۆم

دوا بە دوای ڕەخنە گرتتنەکانی پاریس لە سیاسەتی کۆچبەری رۆم، باڵویزی فەرەنسا لە ئیتالیا بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەم ولاتە بانگ کراوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێدپریس، دوا بە دوای خۆ بواردنی ئیتالیا لە قەبووڵکرانی گەمی هەڵگری پەناخوازەکان ڕەفتاری نابەرپرسانە و تێکەڵاو بە ڕەشبینی یان بووە.

 سەرۆک وەزیرانی ئیتالیاش لەکاردانەوە بە قسەکانی کاربەدەستانی فەرەنسی بەڕاشکاوی وتی، ئیتالیا ناتوانێ لە وڵاتێک وانەی ریاکاری بگرێت کە بەردەوام کاتێک باسی کۆچبەری دەکرێت پشتی تێدەکات. ئیتالیا و ماڵت رۆژی یەکشەممە ئیزنیان نەداوە گەمی " ئاکواریوس" تایبەت بە پزیشکانی بێ سنوور کە ٦٢٩ کۆچبەری لە لێوارەکانی لیبیا ڕزگار کردووە، لە بەندەرەکانی  ئەم دوو وڵاتە لەنگەر بخات.

 دوای ئەمەی ڕێکخراوەکانی مرۆڤدۆستانە وشداریان دا پێشگرتن لە لەنگەر خستنی ئەم گەمییە ڕەنگە دواهاتیی ئینسانی سامناکی بە دواوە بێت، ئەسپانیا ڕۆژی سێ شەممە ئەم کۆچبەرانەی قەبووڵکرد.

 هەر ساڵ هەزاران کۆچبەری نایاسایی لە رێگای کۆچکردن بۆ ئەوروپا گیانی خۆیان لە دەریای ناوەڕاست لە دەست ئەدەن. زۆرتری ئەم کۆچبەرانە لە ولاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئافریقا دەڕۆنە ئەو رووپا. وشکە ساڵی، برسییەتی، شەڕ ونائەمنی لە وینەی گرتنترین هۆکارەکانی کۆچکردنی خەڵکی ئافریقا بۆ ئەورووپایە.

سەرپەیڤ