حوزه‌یران 30, 2018 10:09 Asia/Tehran
  • رەخنەی چاودێری مافی مرۆڤ لە سیاسەتەکانی تڕەمپ

رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە سیاسەتەکانی ئەمدواییانەی حکومەتی تڕەمپ لە بواری مافی مرۆڤ رەخنەی گرت .

بە گوێرەی راپۆری ماڵپەڕی رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ، رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ بە رەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی ئەم دواییانەی حکومەتی تڕەمپ جەختی کردەوە ، حکومەتی ئەمریکا لە بواری سیاسەتی نێوخۆیی و دەرەکیی پشتی لە مافی مرۆڤ کردووە .

ئەم ڕەخنەی رێکخراوی چاودێری مافی مارۆڤ لە تڕەمپ دوای ئەوە ئەنجام دەبێ کە مایک پومپئو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و نیکی هیلی باڵوێزی ئەم وڵاتە لە رێکخراوی نەتەوەکان بە ئاڕاستەی داکۆکیی خۆی لە رژێمی زایۆنی باسی چوونەدەری ئەمریکا لە ئەنجوومەنی مافی مرۆفی رێکخراوی نەتەوەکانیان کرد .

لە لایەکی دیکەوە ، پێشتر ، کۆمیساریای مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەکان ڕەخنەی گرتووە لە هەنگاوی حکومەتی ئەمریکا بۆ جیاکردنەوەی بە تۆبزی منداڵان لە دایکوباوکانی کۆچبەر و پەنابەری خۆیان لە سنوورەکانی ئەم وڵاتە .

ئەمریکا هەروەها بە دوای زیادکردنی ناوەندەکانی گرتنی کۆچبەرانە و بودجەیەکی زیاتری داوا کردووە بۆ دابینکردنی ئاسایشی سنووری و توانایی بۆ راگرتنی کۆچبەران .

حکومەتی تڕەمپ بە دوای سنووردارکردنی مافی دەنگدان و مافی ناڕەزایەتی ئاشتیانەدایە .

لە لایەکی دیکەوە حکومەتی ئەمریکا لە جیاتی راگەیشتن بە حاڵەتەکانی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ هاوپێوەند بە ئاسایشی نیشتمانیی ، بە ئێمزا کردنی بەڵگەنامەیەک فەرمانی داوە بە درێژەی چالاکیی بەندیخانەی گوانتانامۆ.

سەرپەیڤ