ته‌مووز 11, 2018 13:41 Asia/Tehran
  • ڕوسیا: ئەمریکا سەرقاڵی لە ڕووسیا ترساندنی ساختەیە

وتەبێژی کۆشکی کرملین ڕۆژی سێ شەممە لە کاردانەوە بەرامبەر قسەکانی ئەم دواییەی جان نیلی کێنێدی، سەناتۆری کۆماریخوازی ئەیالەتی لوئیزیانای ئەمریکا کە کاربەدەستانی کرملینی لەگەڵ مافیایەکان هەڵسەنگاندبوو، وتی : کاربەدەستانی ئەمریکی سەرقاڵی لە ڕوسیا ترساندنی ساختەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  دیمیتری  پسکۆڤ  وتیشی : کاربەدەستانی کرملین  بەباشی دەزانن کە حکومەتی ئەمریکا ئەسیری  گوشارەکانی لەمێژینە و دووپاتە لەسەر بنەمای  لەڕووسیا ترساندنی ناوخۆی ئەم وڵاتەن  .

کێنێدی ئەم دواییە  لە وتووێژ لەگەڵ ئاسۆشێتێد پرێس  پێداگری کرد بوو  نابێ  متمانە بە ولادیمیر پوتینی سەرۆکی  ڕووسیا بکرێت  .

ئەم سناتۆرە ئەمریکییە  هەروەها ئیدیعای کرد بوو  لەڕووسیا فەلسەفەی سیاسی  لەئارادا نییە و ئەم وڵاتە  وڵاتێکی مافیاییە.

پێوەندی  ئەمریکا و ڕووسیا بە توندی  خەوشاوە.

ئەمریکا لەساڵی 2014ەوە  بە خستنەبەرباسی تۆمەتی دەستێوەردانی ڕوسیا لە تێکهەڵچوونەکانی ڕۆژهەڵاتی  ئوکراین و یارمەتی دان بە نەیارانی دەوڵەتی ئەم وڵاتە ،  سەرجەم بایکۆتگەلی ئابووری و ماڵی  بە دژی ڕووسیا  پەسەند  کردووە کە کاردانەوەی موسکۆِی بەدواوە بووە.

جیابوونی  شێوەدوورگەی  کریمە  لە ئوکراین  و پەیوەست بوونی لە  ڕووسیا  لەساڵی 2014 بەپێی ئەنجامی بەڕێوەچوونی کوپرسی و هەروەها ئیدیعای دەستێوەردانی مۆسکۆ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 2016ی ئەمریکا، ناکۆکی نێوان دوو وڵاتی دوو ئەوەندە کردوەتەوە.

سەرپەیڤ