دەس پێ بوونی جڤینی سەرانی ناتۆ لە برووکسێل
سەرانی 29 وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلانتیکی باکووری (ناتۆ) کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی خۆیانیان لە برووکسێلدا دەس پێ کرد. سەبارەت بە تەوەرە گرینگەکانی ئەم جڤینە ئەکرێ ئاماژە بدەینە باسی ئاراستە کردنی بووجەی سەربازی ناتۆ، بەشداری سەربازی ناتۆ لە ئەفغانستان، لێکدانەوەی پرسی ئەندامەتی مەقدوونیە وەکوو سییەمین ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە و هەروەها بابەتی پەیوەندییەکانی نێوان ناتۆ و ڕووسیا.
پێدەچێ جڤینەکەی سەرانی ناتۆ لە برووکسێل یەکێک لە پڕ ناکۆکیترین کۆبوونەوەکانی ئەم ڕێکخراوە سەربازیەی ڕۆژئاوا بێت.
ترەمپ کە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان لە ساڵی 2016 دا، ناتۆی بە ڕێکخراوێک لە قەڵەم دا کە بەرواری دەکارهێنانی تێپەڕیوە و بە شێوەیێک ئێکسپایەر بووە ، هەر لە کاتی گەیشتنی بە کۆشکی سپی، ئەندامانی ئەم پەیمانەی بە تووندی خستووەتە ژێر گوشار تا بەڵکوو بووجەی سەربازیی خۆیان زیاتر بکەنەوە.
سەرۆکی ئەمریکا بەرلە کۆبوونەوەکەی بروکسێل وتی : ئەندامانی ناتۆ ملوێنان دولار بۆ کڕینی وزە دەدەن بە ڕووسیا و بەرلین نەوت و گاز و وزە لە مۆسکۆ هاوردە دەکات، ئاڵمانیا ئەسیری ڕووسیایە.
دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ یێنس ستولتنبێرگ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری واتە ناتۆ، بەرلە کۆبوونەوەکەی بروکسێل بە ئاشکرایی ڕەخنەی لە ئەندامانی ناتۆ گرت و وتی : وڵاتانی ئەندامی ناتۆ وەک ئاڵمانیا، ملیاردان دولار بۆ کڕینی وزە لە ڕووسیا خەرج دەکەن و ئەمریکا دەبێ میلیاردان دولار خەرجی پاراستنی ئەورووپا لەبەرامبەر هەمان ڕووسیا بکات .
ترامپ وتی بڕیار نییە پەرەسەندنی بودجەی بەرگری وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە ماوەی دە ساڵ ئەنجام بێت ، دەکرێت زۆر خێرا ئەم کارە بکەین.
بهرپرسانی ئهمریکا دهترسن دوناڵد ترهمپ بیرۆکهی "یهکهم ئهمریکا" به سهر هاوپهیمانی ئهتڵهسی زاڵ بکات.
نیگهرانی سهرکردهکانی ئهورووپاش ئهوهیه که سهرۆک کۆماری ئهمریکا کهسێکی پێش بینی نهکراوه و ڕهنگه پهنا بۆ ههندێک بڕیار ببات که له بهرژهوهندی ئهمریکایه نهک ههمووان.
ناکۆکی نێوان ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ئەندامی ناتۆ سێبەری خستووەتە سەر سییەمین کۆبوونەوەی سەرۆکانی ناتۆ لە برووکسەل .