ته‌مووز 12, 2018 10:56 Asia/Tehran
  • جێگری وەزیری پێوەندیەکانی ڕووسیا: مۆسکۆ لە سەر ئێران دانووسان ناکات

جێگری وەزیری گەشەپێدانی دیجیتاڵ، بەدالەو پێوەندیی گشتیی ڕووسیا جەختی کرد: ڕووسیا لە وتووێژ لەگەڵ هیچ وڵاتێک لەوان ئەمریکا لەسەر ئێران دانووستان ناکات و ئێران نافرۆشێ.

"ئەلێکسی ڤۆلین" Alexey Volin، جێگری وەزیری گەشەپێدانی دیجیتاڵ، بەدالە و پێوەندیی گشتیی ڕووسیا کە لە سەروی شاندێکی پێکهاتوو لە نوێنەرانی مێدیا گرینگ و بەناوبانگەکانی ڕووسیا سەردانی تارانی کردووە، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە کاتی سەردان لە هەواڵدەریی جمهوری ئیسلامی (ئیرنا) لە وتووێژ لەگەڵ ئەم هەواڵدەرییەدا جەختی کرد لە سەر پێویستیی بەهێزتر کرانی پێوەندییەکانی نێوان ئێران  و ڕووسیا.

"ڤۆلین " لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەستی کردە شی کردنەوەی باروودۆخی مێدیاکان لە ڕووسیا و وتی: ئامانجی سەفەری شاندی مێدیاکانی ڕووسیا بۆ تاران، هۆگرییان بۆ دامەزراندنی نووسینگە و پەرەپێدانی پێوەندی لەگەڵ ئێرانە.

ئەم کاربەدەستە ڕووسە هەروەها ئاماژەی کردە بەردەوام بوونی بایکۆتەکانی ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا دژ بە ڕووسیا لەبەر دوورگەی کریما و وتی: ئەم بایکۆتانە نەک هەر نابێتە هۆی بەرتەسک بوونی ئێمە بەڵکوو ئێمە وەک هەلێک بۆ بەهێزتر کردنی سیستەمی بەرهەم هێنانی ناوخۆیی و پەرە پپێدانی هاوکاری و پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەیقۆزینەوە.

یەکەم کۆبوونەوەی هاوکاریی مێدیایی ئێران و ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە لە تاران بەڕێوە چوو.

 

سەرپەیڤ