ئاب 07, 2018 22:18 Asia/Tehran
  • بەڕەو ڕووبوونەوەی ئەورووپا لەگەڵ ئەمریکا بۆ پاراستنی بەرجام لە سێبەری قوورسی شەڕی بازەرگانی

بروکسێل بۆ بەرەو ڕووبوونەوەی ئەمریکا ، یاساکانیی هاوپێوەند بە پێشگرتن بە بایکۆتەکانیی دژە ئێرانی بەمەبەستی پشتگری لە کۆمپانیا ئەوروپاییەکانی چالاک لە ئێران بەڕێوە بردووە .

لە حالێکدا کە دەوڵەتی  ئەمریکا باسی لە بەڕێوە بردنیی خولی یەکەمی بایکۆتەکانیی خۆی دژی ئێران لە بەرواوری ١٦ گەڵاوێژ دا کردووە ، بروکسێل یاساکانیی خۆی ناسراو بە یاساکانیی" پێشگرتن بە بایکۆتەکان" بەڕێوە دەبات.ئەم یاساگەلە پشتگریی لە  کۆمپانیا ئەورووپاییەکان دەکات  کە پیان خۆشە درێژە بدەن بە چالاکی خۆیان لە ئێران دا سەرەڕای هەرەشە و گورەشەی ترەمپ.ئەم بایکۆتانە کاریگەری دەبێت لە سەر سات وسەودای ئبووری و هاوردەی کاڵا وکۆتاڵ و بەرو بووی سەرەتایی و هەروەها کەرتی ترۆمبیل چێکردن و گەیاندن و گواستنەوەی بازەرگانی.

 وڵاتی ئەندامیی یەکیتی ئەورووپا بەرامبەر ئەمریکا ڕاوەستاون تا لە قازانجەکانیی ئابووری خۆیان لە ئێران دا بەرەڤانی بکەن؛ ئەوان بەم کارەیان  ئێران دەسەڵمینن کە پێبەندی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی لەگەڵ ئەم وڵاتە کەلە ساڵی ٢٠١٥ لە لایەن ئەمریکا ،چین، ڕووسیا،فەرەنسە، بەریتانیا و ئەڵامانیا  دەستکەوتووە ، دەمێننەوە.

ترەمپ دوای ڕاگەیاندنی ئامادە بوونی بۆ دانووستان لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی، ڕۆژی دووشەمەیش لە سەر هۆگری خۆی بۆ دەستڕاگەییشتن بەڕێککەوتنی تازەی ناڤۆکی لەگەڵ ئەم وڵاتە بە مەرجی ئەمەی وەک ڕاگرتنی چاڵاکیی ناڤۆکی مەترسیدار و پشتگری لە ترۆریسم زانیوە، جەختیکرد

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا پاش چوونەدەر لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (ڕێککەوتنی ئەتۆمی) بەرەوڕووێ ڕەوشێکی  دژوار بۆتەوە وتی: ئێستاکە ترەمپ بە هێنانە ئارای پێشنیاری دانوستان بەنیازە بە قەرە بوو  کردنەوەی پلە و پێگەی لەکیس چووی، خۆی بە هاوڕێ و دڵسۆزی گەلی ئێران نیشان بدات.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دوو شەممە لە کاردانەوە بە بڕایرەکەی ئەمریکا بۆ بەڕێوە بردنی بایکۆت دژی ئێران گوتی، وەها کردەوەیەک ئاکامیکی جگە کە تەریک کردنەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانانی سەعوودی و زایۆنیستی ئەوان لە گۆڕەپانیی جیهانی دا نابێت.

 

ئەورووپاییەکان گەرەکیانە وێڕای بەڕێوە بردنیی یاسای پێشگرتن بە بایکۆتەکانی دژە ئێرانی ، بە داناڵد ترەمپ کەلە مانگی مای لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی کشاوەتەوە، پەیامێک بدەن. وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسە، ئەلمانیا و بەریتانیا هاوڕێ لەگەڵ " فیدریکا مۆگرینی" بەر پرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپا، ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەی هاوبەش دا، سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ ژیاندنەوەی بایکۆتەکان دژی ئێران پەژارەیان دەربڕیوە.

کردەوەی ڕۆژی دووشەممەی ٢٨ وڵاتی ئەورووپایی لەبارەی ئێران لە ڕاستی دا کاردانەوەیەکە لە تەشکی یاساکانیی دژە بایکۆتی ساڵی ١٩٩٦؛ ساڵێک کە ئەمریکا هەرەشەی بایکۆت کردنی لە  کووبا، لیبیا و تەنانەت  ئێران کرد.  لەو کاتەیش  ئەم وڵاتە ئەورووپییانە دەستییان دایە بەرەنگار بوونەوەی  ئەم بایکۆت کردنانەی ئەمریکا ، بە سەرمایە نانەوە و پەرەی چاڵاکیی خۆیان .

 

سەرپەیڤ