ئاب 10, 2018 15:12 Asia/Tehran
  • دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە

دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوام بوو، ئەوەش دوای ئەو دابەزینە زۆرەی لە چەند رۆژی رابردوو تۆماری کرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەکۆتا مامەڵەکانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 21 سەنت بەرێژەی 0.9% دابەزیوە و هەر بەرمیلێکی بە 72.07 دۆلار مامەڵە کراوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتی ئەو ئاژانسە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریکاش، کە نەوتی سوکی رۆژئاوای تەکساسی ئەو وڵاتەیە، لەکۆتا مامەڵەکانی رۆژ 13 سەنت دابەزیوە و هەر بەرمیلێکی بە 66.81 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە. دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەو هەوڵانەی ئەمریکا و چین هەیە، کە دەیدەن بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوانیان لە بارەی بازرگانی، کە ماوەیەکە بەردەوامی هەیە.