ئاب 10, 2018 16:43 Asia/Tehran
  • مانگرتنی فڕۆکەوانان ، هەڵوەشانی چوارسەت گەشتی ئاسمانیی ڕایان ئەیری لێکەوتەوە

فڕۆکەوانانی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی"ڕایان ئەیر" رۆژی هەینی بەمانگرتنێکی بەرفراوان لە پێنج وڵاتی ئوروپایی، دەستیان لەکار کشایەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، مانگرتنی فڕۆکەوانانی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی "ڕایان ئەیر"ی ئیرلەند هەڵوەشانی بەسەدان گەشت لە پڕهاتووچۆترین کاتی وەرزی هاوین لەپێنج وڵاتی ئوروپایی لێکەوتەوە.

کۆمپانیای فڕۆکەوانی ڕایان ئەیر کە لە سی و حەوت وڵاتدا نووسینگەی هەیە، لەمانگی دیسەمبەری ڕابردوو، پێش جێژنەکانی کۆتایی ساڵ بە قەبووڵ کردنی داوای سەندیکاکان بۆ یەکەمجار، پێشی بە مانگرتن گرتبوو، بەڵام ڕەوتی سستی دانوستان لەگەڵیاندا بۆ دەس ڕاگەیشتن بە ڕێککەوتننامە گشتییەکان جارێکی دیکە بوو بەمایەی تووڕەیی کارمەندان بەتایبەت فڕٶکەوانان.

ڕایان ئەیر پێشتر هەڵوەشانی١٤٦گەشتی ڕۆژی هەینی بە پێش بینی داواکان بۆ مانگرتن لە ئیرلەند، سویدو بەلژیک ڕاگەیاندبوو.

هەڵوەشانی٢٥٠گەشتی دیکە لەئاڵمان لەبەر مانگرتن، ژماری گەشتە هەڵوەشاوەکانی ئەو کۆمپانیایەی گەیاندە بڕێک کەمتر لە ٤٠٠ گەشت  کە زیاترە لە سەتا ١٧ی پتر لەو ٢٤٠٠گەشتە کە بڕیاربوو رۆژی هەینی لە ئوروپا ئەنجامی بدات.

مانگرتنی فڕۆکەوانانی ئاڵمانی ڕۆژی هەینی کاژێر یەک و یەک خولەک بەکاتی گرینویچ دەس پێ بوو و هەموو گەشتە دەرەکییەکان لە ئاڵمان لەخۆدەگرێ.

سەرپەیڤ