ئاب 10, 2018 19:27 Asia/Tehran
  • وشداریی چین بە فڕۆکەی هێزی دەریایی ئەمریکا لەدەریای چینی باشوور

سوپای چین پاش هاتنی فڕۆکەیەکی هێزی دەریایی ئەمریکا بۆ دەریای چینی باشوور، شەش جار وشداری بە فڕۆکەوانی ئەو فڕۆکە دا ئاسمانی ئەو وڵاتە جێ بێڵێ.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی هەواڵدەریی ئیرنا، فڕۆکەی "پوسایدن پی-هەشت"ی سوپای ئەمریکا لەبەرزایی١٦هەزار و٥٠٠فوتی و لەسەر چەند گاشەبەردی مەرجانی لەو ناوچەیە گەشتیان لێدابوو.

پەیامنێری "سی ئێن ئێن" کە لە سەرنشینانی فڕۆکەی ناوبراو بووە، چەند وێنەی ئەو گاشەبەردانە کە چین ، لەوان دوورگەی دەسکردی سازکردووە، بڵاو کردەوە.

دەریای باشووریی چین خاوەن پاشکەوتی مەزنی نەوت وگاز و شوێنی تێپەڕینی کەشتییە بازرگانییەکانە.

برونئی، مالزی، فیلیپین، تایوان وڤێتنام لەسەر خودانەتی ژمارێک دوورگەو ئاوەکانی لەگەڵ چین ناکۆکن و ئامادەبوونی جار ناجارێکی پاپۆڕە ئەمریکییەکانیش کێشەکان لەو ناوچەی پەرەپێداوە.

چەند مانگ لەمەوبەریش پاپۆڕی"یو ئێس ئیس مەستن"ی ئەمریکا بە چوون بۆ ڕووبەری ١٢ مایلی دوورگەی "میسشێڤ" لە کۆمەڵە دوورگەکانی "سپراتلی" ، ببوو بەهۆی دروست بوونی کێشەیەکی نوێ لەناوچەدا.

چین حاشا دەکا لەهەرچەشنە چالاکییەکی تێکدەری سەقام و ئاسایش و جەخت لەوە دەکا کە دوورگە دەسکردەکانی بەئامانجی ناسەربازی ساز کردووە.

سەرپەیڤ