ئاب 10, 2018 19:48 Asia/Tehran
  • چوار کوژراو لە ئەنجامی تەقە و دەسڕێژ لە رۆژهەڵاتی کەنەدا

پۆلیسی کەنەدا ، باسی کوژرانی چوار کەس دەکات بە هۆی تەقە و دەسڕێژ لە رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە .

بەپێی راپۆرتی کەناڵی سی بی سی ، پۆلیسی کەنەدا رایگەیاند ، چوار کەس رۆژی هەینی لە رووداوی تەقەکردن لە شاری فێدریکتۆن ی ناوەندی ویلایەتی نیوبرانزویک لە رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە کوژران .

کاربەدەستانی پۆلیسی کەنەدا ، هێشتا  وردەکاریەکان و شوناسی ئەنجامدەری ئەم تەقەیان دیاری نەکردوە .

پۆلیس کەنەدا لە شارومەندانی شوێنی نزیکی رووداوەکەی ویستووە لە ماڵی خۆیاندا بمێننەوە و درگاکان داخەن .

بەپێی ئەم راپۆرە ، هێزەکانی فریاگوزاری نێردراون بۆ شوێنی رووداوەکە .

هەندێ میدیا باسی ئەگەری تیرۆریستی بوونی رووداوەکەی فێدریکتۆن دەکەن .