ئاب 12, 2018 12:42 Asia/Tehran
  • روحانی گەیشتە ئاکتائۆی کازاخستان

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی لێواری دەریای خەزەر سەردانی کازاخستانی کردووە ، گەیشتە فڕۆکەخانەی شاری ئاکتائۆی ئەم وڵاتە .

لە سەردانی یەک رۆژەی حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کازاخستان ، جیا لە بەیاننامەی هاوبەش ، چەندین بەڵگەنامەی گرنگی هاریکاری ستراتژیک لە دەڤەری دەریای خەزەر بە ئیمزای سەرانی وڵاتانی لێواری دەریای خەزەر دەگات.

هەروەها دیدار لە گەڵ سەرۆکی کازاخستان و ژمارێک لە سەرانی بەشدار لە کۆبونەوەی سەرانی وڵاتانی لێواری دەریای خەزەر ، لێکدانەوە و گەشەی پێوەندیی دوو قۆڵی لە بەرنامەکانی دیکەی روحانیە .

پێنجەمین کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی لێواری دەریای خەزەر ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەندەری ئاکتائۆی کازاخستان بەڕێوە دەچێ .

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی پێنج وڵاتی لێواریی دەریای خەزەر ( ئێران ، روسیا ، تورکمانستان ، کۆماری ئازەربایجان و کازاخستان ) رۆژی رابردوو بە ئامادەبوونی موحەممەد جەواد زەریف وەزیری  دەرەوەی ئێران بەڕێوەچوو .

سەرپەیڤ