ئاب 20, 2018 19:21 Asia/Tehran
  • بانگەوازی گۆترێش بۆ داکۆکیی لە قوربانیانی تیرۆریزم لە جیهان

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەپەیامێکدا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی یادکردنەوەی قوربانیانی تیرۆریزم، خوازیاری داکۆکیی لە قوربانیانی تیرۆریزم و خێزانی ئەوان بوو.

بەپێی ڕاپۆری ناوەندی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، ئەنتۆنیۆ گۆترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەمڕۆ دووشەممە بەبڵاوکردنەوەی پەیامێک، وتی: داکۆکی لە قوربانیانی تیرۆریزم و خێزانەکانیان بەپێی بەرزکردنەوەی ئاستی پاراستن و ڕێزگرتن لەمافی مرۆڤ، بابەتێکی ئەخلاقی و پێویستە.

گۆترێش وتی: ئاگاداریی کردن لە قوربانیان و بەجێماوانی تیرۆریزم ، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ئامانجی تیرۆریزم واتە برەوپێدانی نەفرەت و دووبەرەکی نانەوە، بەرەوڕووی کێشەو ئاستەنگ بێتەوە.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها وتی: تیرۆریزم لە پڕکێشەترین پرسەکانی ئێستای جیهان و هەڕەشەیەکی جیددی لەدژ ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتییە، ئەو پەلامارە بێ بەزەییانە لە تاجیکستانەوە بگرە هەتا بەریتانیا، لە بەغداوە هەتا بارسێلۆن، هەمووانی سەرسام کردووە.

ڕێکخراوی نەتەوەکان ٢١ی ئاگۆستی وەک رۆژی جیهانیی یادکردنەوە و ڕێزگرتن لە قوربانیانی تیرۆریزم ڕاگەیاندووە.

سەرپەیڤ