ئه‌یلوول 14, 2018 17:34 Asia/Tehran
  •  ئاگرکەوتنەوەو تەقینەوەی بەردەوام لە ماساچۆسێتی ئەمریکا

دوابەدوای ڕوودانیی ئاگر کەوتنەوەو تەقینەوەی بە دوای یەک لە دوو شاری ئاندۆرو مێریماکی سەربە ویلایەتی ماساچۆسێتی ئەمریکا ،کاربەدەستانی دەوڵەتیی ئەو وڵاتە فەرمانیی چۆڵ کردنیی ماڵ و شۆینە گشتیەکانیی ئەو شارەیان دەرکرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێدپریس، لەم زنجیرە تەقینەوانە کە ڕۆژی پینجشەممە ڕوویداوە، ژمارێک لە پۆمپی بەنزینەکان لەم دوو شارەی ویلایەتی ماساچۆسێت ئاورییان تێبەر بوو.

 پۆلیسی ویلایەتی ماساچۆسێت وێڕای وشداریی دان لە بارەی تووندی ئاگر کەوتنەکە ڕایگەیاند تا بە ئێستا لانیکەم ١٧ حالەتی ئاگر کەوتنەوە یان تەقینەوەی سەرچاوە گرتوو لەو ڕاپۆرت دراوە بە فەرمانبەرانی دەوڵەتی .

 دوا بە دوای ئاگر کەوتنەوە لە چەند ناوچە، کاربەدەستانی فریاگوزاری لە ئەمریکا لەبارەی درێژەی ئاگر کەوتنەوە لە پۆمپی بەنزینەکان و کارگەکانی بەرهەم هێنەری ماددەی کیمیایی وشدارییان دا.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی کاربەدەستانی فریا گوزاری ، لەم زنجیرە تەقینەوەگەلە و ئاگر کەوتنانە تا بە ئێستا گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵان گیانی خۆی لە دەست داوە و ١١ کەسیش کوژران . چارلی بەیکر فەرمانداری ویلایەتی ماساچۆسێت، هۆی ئەم ڕووداوەی  گوشاری زۆری هێلی بۆڕییەکانی گازی سڕوشتی ڕاگایەندووە .