ئه‌یلوول 29, 2018 08:19 Asia/Tehran
  • ئیبراهیم جەعفەری : وتەکانی نەتانیاهوو لە بارەی ئامادەبوونی هێزە ئێرانیەکان لە عێراق درۆیە

ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق شەوی رابردوو لە حەفتاوسێهەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بانگەشە بێ بنەماکانی سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایونی رەت کرەوە و گوتی : وتەکانی نەتانیاهوو لە بارەی ئامادەبوونی هێزە ئێرانیەکان لە عێراق تەواو درۆیە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئیبراهیم جەعفەری هەروەها ئاماژەی کردە پرسی فەلەستین و گوتی : عێراق لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی لە بارەی دۆزی فەلەستین جەخت دەکات و لەسەر ئەو باوەڕەیە کە ئاشتی ، تەنیا بە چوونەدەری هێزە ئیسراییلیەکان لە هەموو ناوچە داگیرکراوەکان مسۆگەر دەبێ .

وەزیری دەرەوەی عێراق لەسەر دژایەتی کردنی دوبارەی وڵاتەکەشی  لە بارەی بڕیاری ئەمریکا لەمەڕ گواستنەوەی پێتەختی ئەم وڵاتە بۆ قودسی داگیرکراو و راگەیاندنی ئەم شارە وەک پێتەختی رژێمی زایۆنی جەختی کردەوە .

وەزیری دەرەوەی عێراق لە درێژەی وتارەکەی دا ئاماژەی کردە ئامادەبوونی هێزەکانی تورکیا لە باشیقەی باکوری عێراق و گوتی : بەغدا بە بڕشتانە دەسدرێژی ئانکارا بۆسەر خاکی خۆی ئیدانە دەکات .

جەعفەری لە بارەی رزگار کردنی عێراق لە ژێر داگیرکاریی گروپی تیرۆریستیی داعشیش گوتی : هەرگیز ئەو لایەنانە لە بیر ناکەین کە لە دژی گروپە تیرۆریستیەکان لە تەنیشت ئێمەدا ڕاوەستان .

سەرپەیڤ