تشرینی یه‌که‌م 10, 2018 09:15 Asia/Tehran
  • ئاڵمان دیپلۆماتە گیراوە ئێرانیەکەی رادەستی بەلژیک کرد

ئاڵمان دیپلۆماتێکی ئێرانیی کە بە تۆمەتی پڕوپوچی دەستتێدابوون لە نەخشەی ئیدعابۆکراوی بۆمبنانەوە لە کۆبوونەوەی تاقمی تیرۆریستیی مونافقین گرتبووی ، رادەستی بەلژیک کرد .

بە پێی راپورتی هەواڵدەری رادیۆ تەلەفزیۆن ، داواکاری گشتیی ئاڵمان رۆژی سێشەممە بە راگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی ئەم دیپلۆماتە ئێرانیە ئەمڕۆ ( چوارشەممە ) لە دادگەیەکدا لە بەلژیک ئامادە دەبێ .

بروکسێل ، سی ژوئەن ژن و مێردێکی بەلژیکیی بە رەچەڵەک ئێرانی ، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ بۆمبنانەوە لە کۆبوونەوەی تاقمی تیرۆریستیی مونافقین ( موجاهیدینی خەڵق ) لە پاریس گرت . بەلژیک ئیدعا دەکات دیپلۆماتە ئێرانیەکە لە گەڵ ئەم ژن ومێردە لە پێوەند ی دابووە .

گیرانی ئەم کەسانە بە پێی زانیاری پێشکەش کراو لە لایەن رێکخراوی سیخوڕی رژێمی زایۆنی ( موساد ) ئەنجام بوو ، رێک لە رۆژێک دا رووی دا کە حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران بەرەو ئوروپا دەچوو .

وەزیری دەرەوەخی ئێران رۆژی دوشەممە دووی ژوئیە لە کاردانەوە بە گیرانی ئەم کەسانە لەسەر تویتەر نووسی ، هاوکاتیەکی سەرنج راکێشە ، هاوکات لە گەڵ سەردانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئوروپا هەڵمەتێکی ئێرانی ، ئاشکرا دەکرێ  و ئەنجامدەرانی دەگیرێن .

موحەمەد جەواد زەریف بە ئاماژە بەوەی کە ئێران هەرچەشنە توندی و تیژی و تیرۆر لە هەر شوێنێک ئیدانە دەکات گوتی تاران ئامادەی هاریکاری لە گەڵ هەموو کاربەدەستانی هاوپێوەندە بۆ دۆزینەوەی ئەوەی کە تەنیا هەڵمەتێکی چەپەڵە بۆ پێدانی ناوونیشانی نادروست .

کۆبوونەوەی ساڵانەی تاقمی مونافقین شەممە سی ژوئەن بە ئامادەبوونی سەرکردەی ئەم تاقمە تیرۆریستیە و هەندێ لە کاربەدەستانی پێشووی رۆژاوایی لە دەوربەری پاریس بەڕێوەچوو .