تشرینی یه‌که‌م 10, 2018 16:09 Asia/Tehran
  • موگرینی : ڕیاز لەمەڕ دۆسیەی

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپاخوازیاری توێژینەوەی ڕوون کردنەوەی کاربەدەستانی سەعودی لەمەڕ کوشتنی هەواڵنێری نەیاری ئەم ڕژێمە بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاسوشێتێد پرێس " فدریکا موگرینی" ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند : یەکیەتی ئوروپا بە گشتیی ڕازیە بە هەلوێستی توێژینەوە لە مەڕ دۆسیەی جەماڵ خاشوقچی نووسەر وهەواڵنێری نەیاری سەعودی لە ئەستەموڵی تورکیا. موگرینی وتی: یەکیەتی ئوروپا لە کاربەدەستانی سەعودی چاوەڕوانی هەیە توێژینەوەیەکی تۆکمە وتەواو وچڕ وپڕ وڕوون لە بارەی ڕوداوە کەوتووەکان ئەنجام بدات. ئەم کاربەدەستەی یەکیەتی ئوروپا ئەم هەڵوێستانەی لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەش لە " لیسبون" لەگەڵ" ئاگوستو سانتوش سیلوا" وەزیری دەرەوەی پورتۆگال ڕاگەیاند .، جەماڵ خاشوقچی نووسەرو ڕۆژنامەوانی ڕەخنە گری عەرەبستانی دووهەمی ئۆکتۆبەردوای سەردان لە کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵی تورکیا ڕفێنرا وڕۆژی یەکشەممە میدیاکان لە دۆزرانەوەی تەرمی ناوبراو لە یەکێ لە ناوچەکانی ئەستەموڵ هەواڵیان دا. ناوی خاشوقچی لە ناولیستی کەسانی دەسگیر کراو وژێر لێپێچێنەوەی ڕژێمی سەعودی دا بوو. پۆلیسی تورکیا ڕژێمی ڕێاز بە بەرپرسیی کوژرانی ئەم ڕۆژنامە وانە ڕەخنە گرەی عەرەبستانی دەزانێ. 

سەرپەیڤ