ژماره‌ی قوربانیانی سۆنامی ئه‌ندۆنێزیا گەیشتە ۲۰۰۲ کەس
به پێی ڕاگه‌یەندراوی تیمی فریاگوزاری ئه‌ندۆنێزیا، ژماره‌ی کوژراوه‌کانی بۆمه‌له‌رزه و تسۆنامییه‌که‌ی ئه‌م وڵاته بۆ ۲۰۰۲ که‌س به‌رز بوویه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌حمه‌د حه‌میم، به‌رپرسی فریاگوزاری ئه‌ندۆنێزی وتی: ژماره‌ی کوژراوه‌کانی بۆمه‌له‌رزه و سونامییه‌که‌ی ئه‌م وڵاته بۆ ۲۰۰۲ که‌س به‌رز بووته‌وه.
به پێی لێدوانی به‌رپرسان تاکوو ئێسته ۵ هه‌زار که‌سی دیکه‌ش بێ سه‌ر و شوێنن.
کاری فریاگوزاری و ڕزگار کردنی خه‌ڵک له‌م ڕووداوه سروشتییه به هاوکاری ئه‌ندۆنێزیا و ڕێکخراوه مرۆڤییه جیهانییه‌کان درێژه‌ی هه‌یه.
شایانی باسه که دوو حه‌فته به‌ر له ئێستا له ناوچه‌ی دۆنگالای ئه‌ندۆنێزیا بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به هێزی ۷.۵ ڕیشتر ته‌قییه‌وه که دواتر بووه هۆی تسۆنامی ده‌ریا و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیکه زیانی به ناوچه‌که و خه‌ڵک گه‌یاند.
ئه‌ندۆنێزی وڵاتێکه که ڕووبه‌ڕووی بوومه‌له‌رزه‌ی زۆر ده‌بێته‌وه. ساڵی ۲۰۰۴یش له‌م وڵاته بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به هێزی ۹.۱ ڕیشتر ڕووی دا که بووه‌ک کوژرانی ۲۳۰ هه‌زار که‌س.