تشرینی یه‌که‌م 10, 2018 20:32 Asia/Tehran
  • نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر چارەنووسی خاشقجی هاتە دەنگ

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان داوای هاوکاری عەرەبستانی سعوودی کرد سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکان لە سەر ون بوونی جەماڵ خاشقجی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئەلنەشرە، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هاوکاری عەرەبستانی سعوودی کرد سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکان لە سەر ون بوونی جەماڵ خاشقجی ڕۆژنامەڤانی ڕەخنەگری سعوودی پاش چوونی بۆ کونسوڵگەری عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵ.

ستێفان دوجاریک وتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی وتی: گۆترێش سوورە لە سەر بەیانییەی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ لە سەر زەروورەتی هاوکاری عەرەبستان و تورکیا بۆ لێکۆڵینەوەکان لە سەر چارەنووسی خاشقجی.

ڕاپۆرتە سەرەتاییەکانی پۆلیسی تورکیا باس لە ئەوە دەکات کە جەماڵ خاشقجی ڕۆژنامەڤانی ڕەخنەگری ئالی سعوود لە ناو کونسوڵگەری عەرەبستان لە تورکیا کوژراوە.

ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکەن کە ئەو کوشتنە بە پلان ڕێژی لە پێشەوە ئەنجام بووە و تەرمەکەشی گواستراوەتەوە بۆ دەرەوەی کونسوڵگەری.