تشرینی یه‌که‌م 11, 2018 07:53 Asia/Tehran
  • ترەمپ: ئەو وڵاتانەمان لەژێر چاودێری دایە کە نەوت لە ئێران دەکڕن

سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی پێنج شەممە وشداری دایە ئەو وڵاتانەی کە دوای ڕاپەڕێندرانی بایکۆتەکانی دژی تاران ھەروا لە سەر کڕینی نەوتی ئێران بەردەوام دەبن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وەڵانی پرسیاری پەیامنێران سەبارەت بە بڕیاری ھێندێک لە وڵاتان لەوان ھیند و چین بۆ بەردەوام کردنی کڕینی نەوتی ئێران دوای گەڕانەوەی بایکۆتە نەوتیەکانی دژی ئێران لە ڕۆژی چوارەمی نوامبر وتی: ئەو وڵاتانەمان لەژێر چاودێری دا دەبێت.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ھەشتەمی مای وێڕای  دووپات کردنەوەی بوختانگەلی بێ بنەمای دژی ئێران، کشانەوەی واشێنگتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ڕاگەیاندو پاشان جەختی کرد لە سەر ئەوەی کە ھەتا چوارەمی نوامبری ٢٠١٨ ئاستی ناردەی نەوتی ئێران دەگەیەنێتە سیفر.

ھەر لەم ئاراستەیەدا واشێنگتۆن داوای لە وڵاتانی جیھانیش کردووە کە وەک بەشێک لە بایکۆتە ئابوورییەکانی دژی تاران، ھاوردەی نەوتی ئێران بگەیەننە ئاستی سیفر.

بەڵام گەلێک لە وڵاتانی جیھان لەوانە چین، ھیند، ڕووسیاو تورکیا ڕایانگەیاندووە کە ئەو داخوازییەی ئەمریکا پەیڕەو ناکەن.

کشانەوە ترەمپ لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام لەگەڵ ئیدانەکرانی بەربڵاوی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوەو ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەرانساو ئەڵمانیاو یەکێتیی ئەورووپا وەک لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە ڕاشکاوی جەختیان کردووە کە لەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە لاگری و پشتیوانی دەکەن.