تشرینی یه‌که‌م 11, 2018 11:04 Asia/Tehran
  • خڕبوونەوە لە بەردەم باڵوێزخانەی عەرەبستان لە ئەمریکا سەبارەت بە دۆسیەی خاشقچی

ھەڵسوڕاوانی مافەوانی و میدیایی بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە بێ سەروشوێن کرانی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری سەعودی لە بەردەم باڵوێزخانەی عەرەبستان لە واشێنگتۆن خڕ بوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی ئەلجەزیرە، کۆمەڵێک لە ھەڵسوڕاوانی میدیایی و مافی مرۆڤ ڕۆژی چوارشەممە لە بەردەم باڵوێزخانەی عەرەبستان لە واشێنگتۆن خڕ بوونەوەو داوای ڕوون بوونەوەی چارەنووسی خاشقچییان کرد.

لە سەر کۆمەڵێک پارچەنووسی ھەڵسوڕاوانی مافی مرۆڤ کە لە بەردەم باڵوێزخانەی عەرەبستان لە واشێنگتۆن بەدەستیانەوە گرتبوو، نووسرا بوو: جەمال خاشقچی لە کوێیە؟ خاشقچی مردووە یان زیندووە؟ ناڕەزایان ھەروەھا داھۆڵێکی موحەممەدی کوڕی سەلمان پاشمیری عەرەبستانی سەعودیشیان پێ بوو کە خوێن لە پەنجەکانی دەتکان.

یەکێک لەخو چالاکانەی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: ڕۆژنامەنووسانی ڕاستەقینە ڕاستییەکان ئاشکرا دەکەن و خاوەنی گرینگایەتی و بەھاو بایەخێکی بەرزن و جەمال خاشقچیش یەکێک لەوانە بوو.

جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری عەرەبستانی دوای ئەوەی کە دووھەمی ئۆکتۆبەر چووە نێو کونسولخانەی عەڕرەبستان لە شاری ئەستەموڵی تورکیا ھەتا کاروباری ئیداریی خۆی لە بارە پرسی ھاوسەرگیرییەکەی ڕاپەڕێنێ، ئیدی نەگەڕایەوە. بڕێک لە سەرچاوە ھەواڵییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەم ڕۆژنامەنووسە عەرەبستانییە کوژاوە.

جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری عەرەبستانی ناوی لەنێو لە پێڕستی کەسانی گیراوو بەرپەیگەڕی ڕژێمی سەعودی دا بوو. ناوبراو ساڵانێکی دوورودرێژ لە دەرەوەی عەرەبستاندا ژیاوە.

سەرپەیڤ