تشرینی یه‌که‌م 11, 2018 13:24 Asia/Tehran
  • نیکی ھیڵی دەبێتە ڕاوێژکاری تازەی ترەمپ لە ئەفغانستاندا

بە قسەی سەرچاوە ھەوادەرییەکان، نیکی ھیڵی دوای کشانەوەی لە پۆستەکەی وەکوو باڵوێزی ئەمریکا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە پۆستی ڕاوێژکاری داناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ئەفغانستان چالاکیەکانی بەردەوام دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی میدیایی ئەمریکایی پۆلیتیکس، نیکی ھیڵی لە وتووێژێک دا لەگەڵ پەیامنێران ڕایگەیاندووە: من لە پۆستی باڵوێزی ئەمریکا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا نەماوم و بەم زووانە پۆستی ڕاوێژکار لە ئەفغانستاندا قەبووڵ دەکەم.

ناوبراو وتووشیەتی: گەرچی چالاکی نواندن لە ڕێکخراوەی نەتەوەکانم پێ خۆش بوو، بەڵام پێم وایە بە ئامادە بوونم لە بواری ڕاوێژکاری شەڕ لە ئەفغانستانیش دەتوانم تواناییەکانی خۆم دەرخەم. ئێمە دەبێ ھەرچی خێراتر شەڕی درێژماوەی ئەفغانستان کۆتایی پێ بھێنین.

دوای بڵاو بوونەوەی ئەم ھەواڵە بڕێک لە ڕۆژنامە نەیارەکان نیکی ھیڵیان دوای پۆلیسی واشێنگتۆن وەک قەسابی تازەی ئەمریکا لە کابۆل دا ناوبرد. ھەواڵی لەکارکشانەوەی نیکی ھیڵی باڵوێزی ئەمریکا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان شەوی چوارشەممە بە شێوەیەکی کتوپڕو چاوەڕوان نەکراو بڵاو کرایەوەو کاژێرێکی نەخایاند کە داناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا نامەی لەکارکشانەوەی لێ قەبووڵ کرد.

لەکارکشانەوەکەی نیکی ھیڵی لە ھەل و مەرجێکدا بوو کە بە پێی ڕاپۆرتی ھێندێک لە میدیاکان تەنانەت جان بۆڵتۆنی ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی ترەمپ و مایم پەمپێئۆی وەزیری دەرەوەی لە بیستنی تووشی سەرسووڕمان ھاتن. لە حاڵێکدا کە چاوەڕوان دەکرا نیکی ھیڵی داخوازیی لەکارکشانەوەکەی بە ئاگاداریی بۆڵاۆن و یان پەمپێئۆ بگەیەنێت، کەچی ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە نامەی کشانەوەکەی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ ترەمپ نووسی و ئەندامانی دیکەی کابینە ھاوکات لەگەڵ ئاشکرا بوونی بڕیارەکەی ئاگادار بوونەوە.

ھەواڵی لەکارکشانەوەکەی نیکی ھیڵی ڕۆژێک دوای ئەوە ڕاگەیەندرا کە دامەزراوەیەکی دژی گەندەڵی بە ئەنجام دانی حەوت گەشتی ئاسمانی بە فڕۆکەیەکی کەشخەو لۆکسی خۆکەسی تۆمەتباری کرد. زنجیرە گەشتێکی ئاسمانی کە سەرکردەکانی پیشەسازی لە کارۆلینای باشووری وەک خەڵاتێک خەرج و بەرجەکەیان بەئەستۆ گرتبوو.

دامەزراوەی «شارومەندانی لاگری بەرپرسایەتی و ئاکار» لە واشێنگتۆن وتوویانە نیکی ھیڵی لە ڕاپۆرتێکی ئاشکرا کردنی تێچووەکاندا ، خەرجی ئەو گەشتە ئاسمانیانەی دەیان ھەزار دۆلار کەمتر لە ڕادە ڕاستەقینەکەی ڕاگەیاندووە.