تشرینی یه‌که‌م 11, 2018 18:07 Asia/Tehran
  • پێشوازی لە نامەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ لاوانی ئەورووپی لە پیشانگای کتێبی فرانکفۆرت

نامەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ لاوانی ئەورووپی لە پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی فرانکفۆرت لە لایەن بەسەرکارانەوە پێشوازیی لێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ڕۆژی پێنج شەممە ھاوکات لەگەڵ دووھەمین ڕۆژ لە بەرپاکرانی حەفتاودووھەمین خولی پیشانگای کتێبی فرانکفۆرت، دەقی ئینگلیزیی نامەکەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ لاوانی ئەورووپی لە ژووری تایبەتی ئێراندا دابەشکرا.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ٢١ی ژانویەی ٢٠١٥ دوابەدوای ڕووداوە تیرۆریستییەکانی فەرانساو بڵاو بوونەوەی وێنەگەلێکی پڕ لە سوکایەتی بەرامبەر بە پیرۆزایەتییەکانی ئایینی ئیسلام لە بڵاوکراوەیەکی فەرەنسی و توند بوونەوەی ڕەوتی دژەئیسلامی و ئیسلام ترسێن کردن لە لایەن کاربەدەستانی ڕۆژئاوایی، لە نامەیەک دا ڕوو لە لاوانی ئەورووپی و ئەمریکای باکووری جەختی کرد: لە بارەی ئامانجی ئەم ڕەش بین کردنە بەربڵاوە دژی ئیسلام بپرسن و بکۆڵنەوە و لە کاردانەوە بەرامبەر بە لێشاوی پێشداوەری و پڕوپاگەندەی چەواشەکارانەو نەرێنی ھەوڵ بدەن ناسیارییەکی ڕاستەوخۆ لە بارەی ئەم ئایینەوە بەدەست بھێنن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ھەروەھا لە ٢٩ی نوامبری ساڵی ٢٠١٥ بە بڵاوکردنەوەی دووھەمین نامەی ڕوو لە لاوانی وڵاتانی ڕۆژئاواو ئەمریکا، پێوەرەکانی دووفاقانەی زلھێزەکانی ئیدانە کردو ئینجا ڕووداوگەلێکی وەک ھێرشی چەکدارانە لە پاریسی بە دەرەنجامی سیاسەتە ھەڵەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا زانی.

نامەی یەکەمی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ لاوانی ڕۆژئاوا وەرگێڕدرایە سەر پەنجا زمان و نامەی دووھەمیشی بە ٦٢ زمان بڵاو بووەوە.

نامەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران گەلێک جار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ھەواڵدەرییە جۆربەجۆرەکانی دنیادا ەرگێڕدراون و بڵاو بوونەتەوە.

پیشانگای کتێبی فرانکفۆرت لە ڕووی ژمارەی پەخشکارو بەسەرکارەوە گەورەترین پیشانگای کتێبی جیھان دێتە ئەژمار کە لە دەھەم ھەتا چواردەھەمی ئۆکتۆبەر لە ئاڵمانیا چالاکە.