تەقینەوە لە گردبوونەوەی هەڵبژاردنیی "تخار"ی ئەفغانستان و کوژرانی پانزە کەس
تشرینی یهکهم 13, 2018 18:12 Asia/Tehran
تەقینەوەی بۆمب لە گردبوونەوەیەکی هەڵبژاردنیی لە ویلایەتی تخار لەباکوری ئەفغانستان، لانیکەم پانزە کوژراوی لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی شین هۆوا، بەهۆی ئەو تەقینەوە کە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گردبوونەوەی هەڵبژاردنیی خانم "نەزیفە یوسفی بەیگ" لە شاری"رەستاق"ی سەر بە ویلایەتی تخار ڕووی دا، سی و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، لەو پەلامارەدا هیچ زیانێک لەو بەربژێرەی هەڵبژاردنەکان نەکەوتووە.
ئەو بۆمبە لە ماتۆر سکلیتێکدا دانرابوو.
زانیاری زیاتر لەبارەی ئەو هەواڵە بڵاو نەکراوەتەوە.