تشرینی یه‌که‌م 13, 2018 18:46 Asia/Tehran
  • کارناسانی ئەمریکی: کوژرانی خاشقچی بەهۆی داکۆکی ئەمریکا لە عەرەبستانە

ژمارێک لە کارناسانی ئەمریکی، کوژرانی رۆژنامەوانی رەخنەگری رژیمی سەعودییان گەڕاندەوە بۆ سیاسەتەکانی پاشیمری عەرەبستان و داکۆکی حکومەتی ئەمریکا لە کردەکانی ناوبراو کە دەتوانێ ببێ بە گەورەترین قەیران لە پەیوەندیی نێوان دوو وڵاتدا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "ڕیچارد سوکولوسکی" کارناسی کۆلێژی ئەندێشەی کارنگی و "ئارون دەیوید میلەر" کارناسی کۆلێژی ئەندێشەی ویلسۆن، لەپەیوەندیی لەگەڵ کوژرانی جەمال خاشقچی رۆژنامەوان و ڕەخنەگری رژیمی عەرەبستان وتیان: دەسوەردانی ریاز لەو دۆسییە، گەورەترین قەیران دەنێتەوە لە پەیوەندیی نێوان واشنتۆن و ریازدا پاش پەلامارەکانی یانزەی سیپتەمبەری٢٠١١ لە خاکی ئەمریکا.

ریچارد سوکولوسکی وتی: "محەممەد بن سەلمان" پاشمیری عەرەبستان کە لەهەوڵی مۆدرنیزە کردنی ئەو وڵاتەدا بوو، ئێستا ڕێبەرێکی بێ بەزەیی، بێ مەنتق و ستەمکارە کە لەهەوڵی سەرکوت کردن و کپ کردنی دەنگی ڕەخنەگرانی لەناوخۆ و دەرەوەی عەرەبستانە.

"ئارۆن دەیوید میلەر"یش وتی: سیاسەتی ئەمریکا لەهەمبەر ڕیازدا، بووەتە مایەی پارێزراویی بەخشین بە محەممەد بن سەلمان و دروست کردنی ئەو هەستە لەناوبراودا کە کردەی بێ ئاوەزانەی، شوێنهاتێکی لێ ناکەوێتەوە.

جەمال خاشقچی دووی ئۆکتۆبر پاش چوونەنێو کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەمووڵی تورکیا بێ سەرشوێن بوو.

میدیاکان چەند ڕۆژ دواتر ڕاپۆریان دا، تەرمی خاشقچی بەشێوەی شێوێندراو لە ئەستەمووڵ دۆزراوەتەوە.

خاشقچی یەک لە ڕەخنەگرانی ئالی سەعوودو لەنەیارانی رژیمی زایۆنی بوو.