ماکرۆن:کشانه‌وه له به‌رجام ئه‌گه‌ری هەڵگیرسانی شه‌ڕ له ناوچه‌ی زیاد کرد
سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ فڕانس ۲۴ ڕایگه‌یاند که کشانه‌وه له به‌رجام بێ سووده و ئه‌گه‌ری شه‌ڕ له ناوچه‌که به‌رز ده‌کاته‌وه.
به پیی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر به گیرانه وه له فڕانس ۲۴، ئێمانۆئل ماکرۆن، سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا سه‌باره‌ت به ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران وتی: کشانه‌وه له به‌رجام بێ سووده و ئه‌گه‌ری شه‌ڕ له ناوچه‌که به‌رز ده‌کاته‌وه.ئه‌و سه‌باره‌ت به خاشقجی وتی: ئه‌م ڕووداوه گوماناوییه و بابه‌تێکی زۆر جدییه و داوا ده‌که‌ین که هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌م ڕووداوه ئاشکرا بێت.
ماکرۆن زیادی کرد: بڕیار وایه که له ڕۆژانی داهاتوو دانوستانه‌کان له نێوان تورکیا و عه‌ره‌بستان ده‌ست پێ بکات.ئه‌و ئاماژه‌ی کرد: ڕوانگه‌یه‌ک هه‌یه که عه‌ره‌بستان گرنگ ترین مشته‌ری که‌ل و په‌لی فه‌ڕه‌نسییه به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، سیاسه‌ت گرنگ تر له کاری ئابوورییه و فه‌ڕه‌نسا ئه‌مه هه‌میشه له به‌رچاو ده‌گرێت.سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا پاگه‌نده‌ی کرد که وڵاته‌که‌ی له دابین کردنی چه‌ک بۆ ڕیاز له شه‌ڕی یه‌مه‌ن پشکی نییه.