تشرینی دووه‌م 07, 2018 09:40 Asia/Tehran
  • دوایین دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی نێواندەورەیی کۆنگرێسی ئەمریکا، دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران و کۆماریخوازان لە سێنادا لە پێشەوەن

دەرەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی نێواندەورەیی کۆنگرێسی ئەمریکا، دەربڕی پێشەنگ بوونی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران و کۆماریخوازانیش لە سێنادایە.

میدیاکانی ئەمریکا سەرلەبەیانیی ڕۆزی چوارشەممە ڕایانگەیاند:بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، پارتی دیموکراتەکان زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتەیان بەدەست هێناوە و کۆماریخوازنیش زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجومەنی سینایان داگرتووە.

وەک باسی کراوە بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان تائێستا  دیموکراتەکان لە کۆی ٤٣٥ کورسی ئەنجومەنی نوێنەران ١٨٩ کورسییان بەدەست هێناوە، لە بەرامبەردا کۆماریخوازان ١٧٦ کورسییان دەست خستووە.

هەر بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان، کۆماریخوازان کۆنترۆڵی ئەنجومەنی سینایان گرتووەتەوە دەست. بەجۆرێک کە لە کۆی ١٠٠ کورسی ئێستا خاوەنی ٥١ کورسین، لە بەرامبەردا دیموکراتەکان ٤٣ کورسییان بە خۆیان تەرخان داوە. ھەر بەم پێیە ھەتائێستا ٦٠ ئافرەتیش سەرکەوتنیان بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا بەدەست هێناوە کە دووانیان موسوڵمانن.

ھەڵبژاردنی نێواندەورەیی کۆنگرێس ڕۆژی سێ شەممە لە ئیالەتەکانی ڕۆژھەڵاتی ئەمریکاوە دەستی پێ کرا. ئیالەتەکانی کۆنتاکی و ئیندیانا یەکەم ئیالەتگەلێک بوون کە سندوقی دەنگ وەرگرتنیان تیادا دانرا.

دەرەنجامی ڕاوەرگرتنەکان بەر لە دەست پێ بوونی ھەڵبژاردنیش ھەر دەربڕی ئەوە بوو کە دیموکراتەکان ھەلێکی باشیان بۆ دەست گرتن بەسەر ئەنجومەنی نوێنەراندا بۆ دەڕەخسێ و کۆماریخوازانیش ھەروا ئەنجومەنی سێنایان بە دەستەوە دەبێت.

زاڵ بوونی دیموکراتەکان بە سەر ئەنجومەنی نوێنەران دا جیا لە لەمپەر ساز کردن لە بەردەم بەرەوپێش چوونی بڕێک لە بەرنامە پڕلە ھەراوھوریاکانی داناڵدترەمپ، بەستێن بۆ ڕاگەییشتن بە دۆسیەگەلی سیاسی، دراڤی و ئەخلاقیی سەرۆک کۆماریش خۆش دەکات.

میدیاکان و کارناسانی پرسە سیاسییەکان ڕایانگەیاندووە کە ھەڵبزاردنی شەشەمی نوامبەری ٢٠١٨ ھەستیارترین و چارەنووس سازترین ھەڵبژاردنی نێواندەورەیی نیوسەدەی ئەم دواییەی ئەمریکا بووە.